لەسێدارەدانەکانى ئێران لە مانهایمى ئەڵمانیا ئیدانە کرا

لەسێدارەدانی سیاسەتمدارانی کورد و چالاکوانان رامین حوسێن پەناهی، زانیار مورادی و لوقمان  مورادی لەلایەن رژێمى ئێرانەوە لە شاری مانهایمى ئەڵمانیا ئیدانەکرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بۆ ئیدانەکردنى لەسێدارەدانەکان لە ئێران، لە شار مانهایمى ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

خالیس دۆغان هاوسەرۆکى ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە - NCDK) لە مانهایم لە چالاکییەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، لەسێدارەدانەکانى ئەمدواییە لە ئێران ئاسایى نەبوون، چونکە ئەو لەسێدارەدانانە لە دواى کۆبوونەوەى رووسیا و ئێران و تورکیا لە تاران روویاندا.

هاوسەرۆکى نەجەدەکە لە مانهایم راشیگەیاند "گەنجانى کورد بوونە قوربانیی ئەو کۆبوونەوەیە".

لە دواى خوێندنەوەى راگەیاندراو، چالاکییەکە کۆتایى پێهات.

ر.م