لەشاری بەرلینی ئەڵمانیا یادی دیارغەریب بەرزڕاگیرا

لە شاری بەرلینی پایتەختی وڵاتی ئەڵمانیا بەمەراسیمێک دیارغەریب ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە وەبیرهێنرایەوە.

لە ڕۆژی ٥ی تەمووزدا لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا دیارغەریب ( هەڵمەت)ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری گشتیی کەجەکە شەهید بوو.لەشاری بەرلینی ئەڵمانیا لەمەراسیمیکدا یادی شەهید هەڵمەت کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا زەینەب بایه‌زیدی قسەیکرد. دواتر ئەدیب خانەقینی چالاکی کورد قسەیکرد  و وتی، " هەڤاڵ هەڵمەت هەموو ژیانی خۆی بۆ تێکۆشان تەرخانکردبوو. ئەو کاریگەرییەکی زۆری لەسەرگەلی باشووری کوردستان دانابوو و لەسایەی ئەوەوە ژمارەیەکی زۆر لەگەلی باشووری کوردستان بوونە وڵاتاپارێز. لە سایەی تێکۆشانی هەڤاڵ غەریبدا گەلێک کەس لە بیری فیئۆدالی بەرەو بیری وڵاتپارێزی هەنگاویان ناوە."

دوای قسەکانی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان، مەراسیمەکە بە دروشمی' شەهید نامرێت' کۆتایی هات.

ک-ش