لەشاری کاسێل-ی ئەڵمانیا مانگرتن لەخواردن لەڕۆژی ١٣هەمدایە

لەشاری کاسێلی ئەڵمانیا عەمەرباگدوور و جەمیل کوبانی ١٣ڕۆژە لە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردنی بێسنوور.

 چالاکییەکان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان چوارگۆشەی جیهانی گرتووەتەوە، لە زۆربەی شاروناوەندەکانی وڵاتانی ئەورووپایی کوردستانیان لەدژی گۆشەگیری جالاکی دەکەن. لەشاری کاسێل-ی ئەڵمانیا عەمەرباگدوور و جەمیل کوبانی ١٣ڕۆژە لە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردنی بێسنوور.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەشارو شارۆچکەکانی دەورووبەرسەردانی مانگرتووان دەکەن. ئەمڕۆ نووسەر و ڕۆژنامەوان موراد چاکرسەردانی مانگرتووانی کرد.

ک-ش