لە فەرانسا ئەمریکا ئیدانەکرا

لەشاری مارسەی فەرانسا گۆشەگیری سەرئۆجالان وبڕیارەکەی ئەمریکا لە دژی سەرکردەکانی پەکەکە ئیدانەکرا.

کوردستانیان لە شاری مارسەی فەرانسا بڕیاری ئەمریکا لەسەربەڕێوەبەرانی پەکەکە و گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرا.

لەچالاکییەکەدا وێنەی بەڕێوەبەرانی پەکەکە وکەجەکە، موراد قەرەیلان، دوران کاڵکان وجەمیل بایەک و پانکاردی' ئێمە بریارەکەی ئەمریکا بە فەرمی ناناسین و پەکەکە گەلە وگەلیش پەکەکەیە' و گەل لێرەیە، بەرزکرایەوە.

لەسەرناوی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد سیاسەتمەدار ئازاد شڕنەخ وتارێک پێشکەش کرد. ئازاد وتی، " پەکەکە بزوتنەوەیەکی مرۆڤاییە. ئەوکەسانەی کە ئەوبڕیارەی دەرکردووە، با لە رابردووی ٤٠سال خەبات ئێمە بڕوانن. وەک مەزڵوم دۆغان وتوویە، ئێمە بەرخۆدانمان هەلبژاردووە."

چالاکی بە دروشمی' بژی سەرۆک ئاپۆ' و' بژی پەکەکە' کۆتایی هات.

ک-ش