لەمانگی تەباخدا لە تورکیا بەسەدان پێشێلکاری مافی مرۆڤ تۆمارکراوە

سەزگێن تانریکوولوو سەرۆکی نوێنەرانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ-ی مەجلیسی جەهەپە بەسەدان پێشێلکاری مافی مرۆڤ-ی ئاشکراکرد کە لەمانگی تەباخدا روویداوە.

 

سەرۆکی نوێنەرانی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی مەجلیسی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە سەزگین تانریکوولوو ڕاپۆرتێکی لەسەرناوی پیشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە مانگی تەباخی ٢٠١٨ بڵاوکردەوە.

' کوشتن، ئەشکەنجە، گرتن.....

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکراکراوە کە لەمانگی تەباخ کە بە ڕای گشتی پیوەندیدارە ٣٨ کەس بریندار کراون. ٢٩٤ کەسی دیکە گیانی خۆیان لەدەستداوە. لە ڕاپۆرتەکەدا وەبیرهێنراوەتەوە کە کوژرانی ٤١ ژن بە هۆی تووندوتیژییەوە بووە، لە بەندیخانە ٢کەس، لەچوارچێوەی تاواندا ٢ کەس، لە کردەوەی کوشتندا ١٨٠ کەس ولەسەرناوی پەنابەری ٩ کەسی دیکە کوژراون.

 لەسەر بابەتی ئەشکەنجەدان لەناو بەندیخانەکاندا ١٨٢ حاڵەتی هەڵسوکەوتی خراپ و ئەشکەنجەی بەندکراوان تۆمارکراوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا دەربارەی ئازادی ڕادەربڕین و نووسین لەسەر تۆڕەکۆمەلایەتییەکاندا ژمارەی ئەوکەسانەی کە دەستگیرکراون و ڕەوانەی بەندیخانەکراوەن ولێپرسینەوەیان لێکراوە بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی ناوخۆ ١٢٠٥ حاڵەت تۆمارکراوە.

ژمارەی ئەوکەسانەی کە بەهۆی نووسین لەسەرتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەرکراون ١٢٢٤کەسە.

' قەیومەکان دانراون، قەدەغە بەردەوامە'

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لە مانگی تەباخدا ڕیکخراوەیەک داخراوە و قەیومێک بۆ شارەدارییەک دانراوە. دیسان بەلانی کەمەوە ٤٠ کۆنفرانس و ڕاگەیاندنی چاپەنە قەدەغە کراوە. ڕێگە بە ئەنجامدانی ٥چالاکی و خۆپیشاندان نەدراوە. دیسانەوە بەهۆی چالاکی و رایەگەنراوی چاپەمەنییەوە ٢٢٧ کەس دەستگیرکراون.

ک-ش