لەناو پەرلەمانی عێراقدا ئاڵۆزیی لەنێوان یوسرا ڕەجەب و پەرلەمانتارانی پەدەکە دروستبوو

لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزیی و دەمەقاڵێ لەنێوان یوسرا ڕەجەب و پەرلەمانتارانی پەدەکە-دا دروستبوو.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، یوسرا ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکاتی قسەکردنی خۆیدا ڕەخنەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرتووە، کە لەگەڵ ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی مانگانە لە بەغداوە بۆی ڕەوانەدەکرێت بەڵام لەکاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابین ناکات.

یوسرا ڕەجەب، باسی لەوەشکردووە کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەی دابەشکردنی موچە دوادەخات، مانگانە بە لێبڕینەوە موچەی فەرمانبەران دابەشدەکات و داوای کردووە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بکات.

پێش ئەوەی یوسرا ڕەجەب قسەکانی تەواو بکات پەرلەمانتارانی پەدەکە دەستیان بە هاوارکردن و ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە یوسرا ڕەجەب کردووە و وتوویانە کەس بۆی نییە بەو شێوەیە ڕەخنە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بگرێت، بەو هۆشەوە ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دروستبووە.

ف.ق