لەهەرچوارگۆشەی جیهان چالاکی بۆئۆجالان بەڕێوەدەچێت

لەهەرچوارگۆشەی جیهان لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان مانگرتن لەخواردن وچالاکیی بەڕێوەدەچێت.

شتوتگارت

لەشاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بەئامانجی پشتیوانی لەلەیلاگیوڤەن چالاکی بەڕێوەچوو.

لەچالاکییەکەدا نامەکەی لەیلاگیوڤەن خوێندرایەوە،دواتر،وترا لەیلاگیوڤەن هاوکات کە پارلمانتارە لەبەنیخانەدایە و بۆ کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

لەڕاگەیەنراوەکەدا وترا دۆخی تەندروستی لەیلاگیوڤەن لەمەترسیدایە، هەروەها بێدەنگی میدیاکانی ئەڵمانیا ئیدانەکرا و وترا ئەگە پەرلمانتارانی ئەڵمانی لەبەندیخانەدا دەستیان دابووە مانگرتن ئاوەها بێدەنگ دەبوون؟

هەروەها بۆ چالاکییەکەی ٢٦ی کانوونی دوویەم بانگەوازی لەگەل کرا کە بەشداری بکەن.

لەندەن

لەسەر داواکاری مەجلیسی ژنانی ڕۆژ بەسەدان ژن لەبەردەم بینای (بی بی سی) لەشاری لەندەن کۆبوونەوە و خاوەندارییان لەداواکارییەکەی لەیلاگیوڤەن کرد. ژنان بۆ ماوەیەک لەبەردەم بینای سەرەکی (بی بی سی)دا دانیشتن.

لەچالاکییەکەدا دروشمی ' دوێنێ ماندیلا ئەمڕۆئۆجالان' ، 'دەوڵەتی تورکی فاشیست' و ئێمەهەموو لەیلاگیوڤەنین' وترایەوە.

بەهۆی ئەوەی کە بی بی سی دەربارەی مانگرتن لەخواردنەکەی لەیلاگیوڤەن و ئۆجالان هەواڵی بێڕێزانەی بڵاوکردبووەوە، شاندێکی مەجلیسی ژنان-ی ڕۆژداوایان کرد کە بەرپرسانی بی بی سی ببنینن، بەڵام پاسەوانەکانی بیناکە نەیانهێشت ژنان دەربازببن. ژنان درگای سەرەکی بینای بی بی سی-یان داخست و بۆ ماوەیەک لەبەردەم درگاکەدا دانیشتن. پۆلیسی بەریتانیا داوای لەژنان کرد کە کۆتایی بەچالاکییەکەیان بهێنن، ژنان بەدروشم وەڵامی پۆلیس-ی لەندەن-یان دایەوە. چالاکییەکە ٤کاتژمێری خایاند.

دارگوێگانان

کوردستانیان لەشاری دارگوێگانان بەچالاکییەک پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکییەکەی لەیلاگیوڤەن ، ستراسبوورگ وهەولێردەربڕی. کوردستانیان لەڕێپێوانەکەیاندا وێنەکانی ئۆجالان و ئاڵای پەکەکەیان بەرزکردەوە.

سیدنی

لەشاری سیدنی وەڵاتی ئۆسترالیا،کوردستانیان لەگەل پەرلمانتارانی پارت سەوز و پارلمانتاری ( NSW) سیدنی کۆبوونەوە. شاندەکەی کوردستانیان دەربارەی دۆخی لەیلاگیوڤەن زانیارییان دابە پەرلمانتاران. قەرار وایە لەگەل پارلمانتارانی پارتی سەوزی ئۆسترالیا و زیلاندی نوێ کەمپەینی واژۆ بەڕێەوە ببەن.

 ئادێگێی

کوردانی دانیشتووی رووسیا لەدژی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

کوردانی ناوچەی کراسنێکوتێ-ی شاری ساراتۆڤی کۆماری خۆسەری ئادیگێ-ی فیدراسیۆنی ڕووسیا بەئامانجی لابردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، دەستیان داوەتەمانگرتن لەخواردن. چالاکییەکە لەلایەن گروپێکی ١٥ کەسییەوە دەستیپێکردووە.

فەیزۆ حسێن ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان دەربارەی چالاکی مانگرتن لەخواردن لەناوەندی چاندی کورد قسەی کرد و وتی، " بەئامانجی پشتیوانی لەلەیلاگیوڤەن ، ناسریاگز، ئیلهان شێش ،چالاکانی ستراسبوورگ و بەندکراوانی سیاسی ، لە ئادیگێ دەست بەمانگرتن لەخواردن دەکەین وهەتاکو گەییشتن بەسەرکەوتن درێژە بەمانگرتنەکەمان دەدەین.

لەکۆتاییدا چالاکانی مانگرتوو لەخواردن قسەیان کرد وئیدانەی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالانیان کرد.

کراسنێکوت

ئۆتۆنۆمی چاندی کورد لە کارسنێکوورت بەئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لە کاتی خوێندنەوەی راگەیەنراوەکەدا ژمارەیەک هاووڵاتی کورد ئامادە بوون.

ڕەمەزان بۆداکۆڤ سەرۆکی ئۆتۆنۆمی چاندی کورد ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە و گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالانی ئیدانەکرد وهەروەها سڵاوی نارد بۆ چالاکانی مانگرتووە لەخواردن.

بوداکۆڤ داوای لە رووسیا وهێزە نێودەوڵەتییەکان کرد،پێش ئەوەی کە رووداویک رووبدات هەنگاوێک بنین و وتی، " بۆئەوەی کە سەرۆک ئاپۆ هەبوونی کوردی ئازادە و خاوەن راستییەکی گەورەیە، بۆیە فشار وگۆشەگیری بەسەریدا دەسەپێنن."

هەروەها نوێنەری ڕێکخراوەکان بەشدارییان لە ڕاگەیەنراوەکەدا کرد و ئەوانیش گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوالا ئۆجالان-یان ئیدانەکرد.

ک٠ش