لەوان هێرش کرایەسەرپاسی هەڵبژاردنی هەدەپە

لەشاری وان لەباکووری کوردستان هێرش کرایەسەرپاسی هەڵبژاردنی هەدەپە، لەوهێرشەدا جامی پاسەکەیان شکاند وهێمای نژادپەرەستانەیان لەسەریدا نووسی.

بەنزیک بوونەوە بە وادەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەتورکیا هێرشی دەسەڵاتەکەی ئاکەپە ومەهەپە بۆ سەرکاروانی هەڵبژاردنەکانی هەدەپە دەستی پێکردووەتەوە.

پاسی هەڵبژاردنی هەدەپە لەشوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلدا کە نزیکەی بنکەی پۆلیسی ئیکی نێسان بوو، کرایە ئامانجی نژادپەرەستە تورکەکان. لەوهێرشەدا جامی پاسەکەیان شکاندووە و هێمای نژادپەرەستی مەهەپە-یان لەسەری نووسیوە.

ک٠ش