لە٤ناوەندی ئەوروپایی گۆشەگیری و بڕیارەکەى ئەمریکا ئیدانە کران

لە ئەسینای پایتەختی یونان لە لایەن گروپەچەپەکانی ئەوشارەوە ولە زوریخی سویسرا، پاریسی پایتەختی فەرانسا و بروکسێکی پایتەختی بەلجیکا گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان و بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئیدانەکران.

ڕێپێوانەکەی ئەسینا لەبەردەم زانکۆی هوڵتەکمیک-ی ئەسیناوە دەستی پێکرد و گروپێک لەبزوتنەوە سوسیالیستییەکان، ئاناڕشیستەکان، گروپگەلێک لەپارتی سیرێزا وکوردستانیان بەشداریان لەڕێپێوانەکەداکرد.

کوردستانیان کە تابەردەم سەفارەتخانەی ئەمریکا ڕێپێوانیان کرد، بڕیارەکەی ئەمریکایان لەدژی ٣کادیرە پیشەنگەکانی پەکەکە وکەجەکەیان ئیدانەکرد. هەروەها کوردستانیان گۆشەگیری رە‌هایان لەسەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئیدانەکرد.

پاریس

لەشاری پایتەختی فەرانسا میتینگێک بەڕێوەچوو. لەمیتینگەکەدا بڕیارەکەی ئەمریکالەدژی ٣کادیرە پێشەنگەکەی پەکەکە وکەجەکە ئیدانەکرا. ڤیدات بینگول هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وبریڤان فەرات وتەبێژت تەڤگەری ژنانی فەرانسا قسەیان کرد.

بینگول چالاکی مانگرتن لەخواردنی لەیلاگۆڤەن-ی کە بە ئامانجی پشتگیری لە دۆخی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە بەرزنرخاند و وتی، " گەلی کورد کورد دەبێت لەسەرڕێبازی بەرخۆدان درێژە بەخەباتی خۆی بدات.

وتەبێژی تەژەکە-ی فەرانسا بریڤان فەرات دەستنیشانی کرد،هەموو ئەوپیلانانەی کە هەوڵی لەناوبردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد دەدات توشی شکەست دەبێت.تەڤگەری ئازادی کوردستان هێزی خۆی لەگەل دەگرێت وهەتا گەییشتن بە ئازادی تێکۆشان بەردەوامە.

بروکسێل

لە شاری بروکسێلی پایتەختی بەلجیکا لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شارەکە میتینگێک بەڕێوەچوو. لەمیتینگەکەدا دەوڵەتی ئەمریکا وتورکیا ئیدانەکران. لە میتینگەکەدا دروشم گەلێک لەپشتیوانی رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان وپەکەکە وترایەوە.

زوریخ

لەشاری زوریخی وەڵاتی سویسرا بۆهەمان ئامانج میتینگێکی گرسەیی بەڕێوەچوو. میتینگەکە لەسەرداوای ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد بە بەشداری سەدان کوردستانی بەڕێوەچوو.

لە میتینگەکەدا پانکاردگەلێک لە پشتیوانی لە ئۆجالان وپەکەکە و ئیدانەکردنی دەولەتی تورکیا و ئەمریکا بەرزکرایەوە. چالاکوانان نووسراوەگەلێکیان لەمەڕگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و بڕیارەکەی ئەمریکا لەدژی کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە بڵاوکردەوە.

ک-ش