لەپاریس داگیرکاری دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

لە شاری پاریسی پایتەختی فەرانسا کوردستانیان هێرشە داگیرکارەنەکەی دەوڵەتی تورکیا بۆسەرخاکی باشووری کوردستان-یان ئیدانە کرد.

لەسەربانگەوازی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی فەرانسا و تەڤگەری ژنانی کوردی فەرانسا چالاکییەک بەڕێوەچوو. ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و نوێنەرانی  فیدراسیونی عەلەوییانی دیموکراتیکی ئەورووپا  بەشدارییان لەچالاکییەکەدا کرد.

چالاکییەکە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە مەیدانی ڕەپووبلیک بە ڕێپێوانێک دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی پانکارد بەرزکرانەوە.

هەروەها لە بەدرێژایی ڕێپێوانەکە دروشمی' ئازادی بۆ ئۆجالان'، ' دەوڵەتی فاشیستی تورک لەکوردستان دەرکەوە' وترایەوە. لەچالاکییەکەدا دەربارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک نووسراوە بڵاوکرایەوە.

محەمەد ئەمین پارلمانتاری پێشووی هەدەپە ئیدر لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و وتی، " ئێمە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیدانە دەکەین، داوایان لێدەکەین کە بەزووترین کات بگەڕێنەوە سەرهێڵی نەتەوەیی.

هەروەها داوا لە حکومەتی فەرانسا کرا کە لەدژی هێرشە داگیرکارانە وقڕکەری دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبێت و وتی، " دەوڵەتی تورک بەو هێرشانەی خۆی گیانێکی نوێ دەداتەوە بە چەتەکانی داعش کە بوونە مەترسییەکی گەورە بۆجیهان.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانیان لە فەرانسا کرا کە لەدژی هەرهێرشێکی داگیرکارانە بەردەوام لەچالاکیدابن.

ک-ش