ئوزکان ئوزدەمیر،٢٢ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن. نوێنەرانی کۆنفیدراسیۆنی گەلانی دیموکراتیک لەئەورووپا و سەکنا شۆڕشگێڕی پرۆلەتەرسەردانی ئوزدەمیریان کرد.
لە سەردانەکەدا پیرڕەزا یاموورلە فیدراسیۆنی عەلەوییەکان-ی دیموکراتیک قسەیکرد و سڵاوی نارد بۆهەموو چالاکوانانی بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن.
نوێنەری ADKH ئەوەی خستەڕوو کە بۆپشتگیری دان بەچالاکییەکە سەردانیان و تیشکی خستە سەربەرخۆدانی مانگرتووان.
هاوسەرۆکی ڕێکخراوەی پیرسووڵتان ئەبدال-ی پاریس حسێن کوچوککەلەس و نوێنەری سەکنی شۆڕشگێڕی پاریس پشتیوانی خۆیان بۆچالاکی مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری ئۆجالان دەربڕی.
ئوزکان ئوزدەمیردەستنیشانیکرد کە سەردانی هاووڵاتیان دەبێتە ورە وهێزبۆئەوەی بتوانێت درێژە بەمانگرتنەکەی بدات.
ک-ش