لەچالاکییەکانی ٢٥ی مژداردا چالاکییەکەی لەیلاگۆڤەن-یان پیرۆزکرد

ژنان بە بۆنەی ٢٥ی مژدار لەدژی توندوتیژی پیاوان ودەوڵەت لەهەمبەرژنان ، چالاکییان ئەنجامدا.ژنان لەچالاکییەکەدا بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردن-ی لەیلاگۆڤەنیان بەرزنرخاند.

ژنان لەچوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی مژدارڕۆژی تێکۆشان لەدژی توندوتیژی لە هەمبەرژنان لەشارەکانی مێردین، سێرت، شڕنەخ، ڕەحا، وان، بدلیس و ئیستانبول بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردنی لەیلاگۆڤەن کە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەستی پێکردووە، پیرۆزکرد.

چالاکی پلاتفۆرمی ژنان-ی شاەماران بۆ ٢٥ی مژدارلەلایەن قایمەقامی ئارتووکلووی مێردین قەدەغەکرابوو.بەڵام ژنان گۆێڕایەڵی ئەوبڕیارە نەبوون وڕژانەسەرشەقام.

ژنان لەپارکی کارایولاریدا کۆبونەوە. لەچالاکییەکەدا گولزارئیپەک ئەندامی پلاتفۆرمی ژنان قسەی کرد و وتی، توندوتیژی لەهەمبەرژنان پێشێلکاری مافی مرۆڤە.

لەشارەکانی مێردن، سێرت، شڕنەخ، ڕەحا، وان، بدلیس وئیستانبول ژنان ڕژانە سەرشەقام و توندوتیژی لەدژی ژنان-یان ئیدانەکرد. ژنان لەچالاکییەکەدا چالاکی مانگرتن لەخواردنی لەیلاگۆڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە ونوێنەری هەدەپەی جولەمێرگ کە لەدژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامی داوە، پیرۆزکرد.

ژنانی جەوانی ئازاد لە ئیستانبول بەبۆنەی ڕۆژی ٢٥ی مژداربڵاڤۆکیان بڵاوکردووە. ژنانی  ئاشکرایان کرد کە سبەی یەکشەممە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە تونەلێ ڕێپێوان بەڕێوە دەچێت و داوایان لەژنان کرد کە بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن.

ک-ش