لەچەندین ناوەندی ئەرووپا چالاکی ٢٥ی مژدار بەڕیوەچوو

لەشاری گەیسەن-ی ئەڵمانیا، مارسەی فەرانسا، لێماسونی قیبرس و شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بە بۆنەی ٢٥ی مژدار ژنان چالاکییان بەڕێوە برد.

گەیسەن

لەشاری گەیسنی ئەڵمانیا لەلایەن مەجلیسی ژنانی بەرچەم بۆ ٢٥ی مژدار ڕۆژی بەرنگاربونەوەی توندوتیژی لەهەمبەرژنان میتینگێک بەڕێوەچوو.

چالاکییەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. لەمیتینگەکەدا بەیاننامەیەک خوێندرایەوە. لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بە گرینگی ئەم ڕۆژە کرا وباس لەوەکرا کە ڕۆژانە بەدەیان ژن دەبنە قوربانی توندوتیژی و داوای لەژنان کرد کە لەهەمبەرتوندوتیژی لەسەرژنان تێکۆشانی خۆیان بەرفراوانتربکەن.

 

مارسەی

لەشاری مارسەی فەرانسا بۆهەمان مەبەست چالاکییەک بەڕێوەچوو.چالاکییەکە بە بەدەسپێشخەری مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان-ی مارسەی بەڕیوەچوو. وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ ژنەتێکۆشەری کورد کە لەپاریس تیرۆرکران بەرزکرانەوە.

لەشارەکانی لێماسون-ی قبرەس و ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بۆ هەمان مەبەست چالاکی ئەنجامدرا.

ک٠ش