لەڕووداوەکەی هەولێردا هەوڵی کپ کردنی دەنگی ڕۆژنامە نوسان دەدرێت

لەسەر ڕووداوی کوژرانی جێگری کونسوڵی تورکیا پارتی دێموکراتی کوردستان-پەدەکە، هەڕەشە لە میدیاکران دەکەن و بە ئاژاوە گێڕ و ئاژاوەچی بەناویان دەکەن، هەرەشەی سزادانی ڕۆژنامە نوسان دەکەن.

لە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوشتنی جێگری کۆنوسلی تورکیا لە ڕێستورانتێکی ناو شاری هەولێر، کە شوێنی ڕێستورانتەکە دەکەوێتە نزیک گوندی ئینگلیزی بە پارێزراوترێن شوێنی هەولێر هەژمار دەکرێت، زۆرترێن کاردانەوەی بە دوای خۆێدا هێنا، شررۆڤەی جێاوازی بۆ کرا لەلاین ڕۆژنامە نوس و چاودێرانی سیاسیەوە.

لە دوای تێپەربوونی ٢٤ کاتژمێر بەسەر ڕوداوەکە تاکو ئیستا بەرپرسانی ئەمنی هیچ سەرداویکیان لەسەر ڕوداوەکە بڵاو نەکردۆتەوە ئەوە لەکاتێکدایە تەواو ڕێستورانەتەکە و ئەو ناوچەیە لە ژێر چاودێری ‌کامیرە چاودێری و هێزە ئەمنیەکاندایە، لەو بارەی بڵاو نەکردنەوەی دەرئەنجامی ڕوداوکان چادێرانی سیاسی پێان وایە پارتی دێموکراتی کوردستان دەیەوێت باتەکە بچوک بکاتەوە دوای بخات.

هەرەوها لەلایکی تروە پارتی دێموکراتی کوردستان لە ڕیی پەرلەمنتارانەوە هەرەشەی سزادانی ڕۆژنامە نوسان دەکەن. ڕێبوار بابەکی  لە رێگەی ڕاگیاندی پارتیەوە کاری  ڕۆژنامە نوسان بە بە بێ بەنەما بە ناو کرد و دەشلێت دەبێت سزا بدرێن.

ک-ش