لەگەڵ ئەوەی تووشی خۆێنبەربوون بووەتەوە لە چالاکی بەردەوام دەبێت

چالاکوان گوڵو داشچی، کە لە گرتووخانەی پیتی A مێردین لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان لە مانگرتن دایە تووشی خوێنبەربوون بووە، لەگەڵ ئەوەشدا رایدەگەیەنێت کە لە چالاکی خۆیدا بەردەوام دەبێت.

یەکێک لەو زیندانیانەی کە لە دژی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانی گرتووە، گوڵو داشچی تەمەن ٢٥ ساڵە، کە ئێستا خوێن دەڕشێتەوە.

داشچی لە ٢٠ی شوبات/ ڕیبەندانی ئەمساڵەوە لە گرتووخانەی پیتی A ی مێردین لە چالاکی مانگرتن دایە.

داشچی بە تۆمەتی جیاوازەوە سزای ١٢ ساڵ زیندانیکردنی بۆ بڕاوەتەوە، ئێستاکە دوو ساڵ و نیوە زیندانییە، لەیلا داشچی دایکیشی کە تەمەنی ٦٠ ساڵە، رۆژی ١٥ی ئایار/٢٥ی بانەمەڕ، لەگەڵ کچەکەی قسەی کردووە و ئاشکرای کرد، دۆخی تەندروستیی کچەکەی قورسە، داشچی وتیشی، کچەکەی کە لەگەڵ ١٤ هەڤاڵی دیکەی لە چالاکی مانگرتن دان، رۆژی دووشەمەی ڕابردوو ١٣ی ئایار/٣ی بانەمەڕ، چوار جار خوێن رشاوەتەوە.

لەیلا داشچی راشیگەیاند، تا کۆتایی بە گۆشەگیریی دێت لە چالاکی بەردەوام دەبن.