لەیلا گیوڤەن: جارێکی دیکە بەدوای ئاڵۆزییەوەن

لەیلا گیوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی (کەجەدە - KCD) ڕایگەیاند، هەم ناهێڵن بە ڕێکوپێکی لەگەڵ ئۆجالان دیداربکرێت، هەم هەوڵ دەدەن ئاڵۆزی دروست بکەن. گیوڤەن وتیشی: "دۆخێکی لەم شێوەیە بەردەوام بێت، وەکو بەڕێز ئۆجالان وتی، هێزی کودەتا لە نوێوە دێتەوە

لەیلا گیوڤەن-ی پێشەنگی چالاکی مانگرتن لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە دەرچوو کە هێشتاش باش نەبووە، هەفتەی ڕابردوو چووە جۆلەمێرگ و دواتر لە ئامەد بەشدار ئێشکگری دیموکراسی بوو. گیوڤەن بابەتەکانی ڕۆژی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.

گیوڤەن وەبیری هێنایەوە کە چالاکییەکەیان لە ڕۆژی ٢٠٠مدا سەرکەوت و دەرگاکانی ئیمرالی کرانەوە و وتی: "ئاشکرابوو کە ئێمە فەرماندارین. بەڕێز ئۆجالان لە چاوپێکەوتنەکانی یەکەمیدا شتی زۆر گرنگی وت. پێشنیاری چارەسەریی کرد کە هەناسەی هێنایەوە بەر سیاسەتی تورکیا. ئێمەش لە هەمان کاتدا وتمان، ئەگەر بەڕێز ئۆجالان قسە بکات، دۆخێکی گرنگ دروست دەبێت. ئێستاش هەمان بیروڕامان هەیە. ئێمە دەبینین ئێستاکە ئاڵۆزیی هەیە. هەموو ڕۆژێک هەڕەشەی دەستوەردان لە ڕۆژئاوا دەکرێت، تەرم دەهێندرێنەوە و شەڕ ڕوودەدەن. هاوکات هەموو ڕۆژێک ئۆپەراسیۆنی جینۆسایدی سیاسی بەڕێوەدەچن و سەدان کەس دەستگیر دەکرێن. کودەتا بەسەر سێ گەورەشارەوانیی هەدەپە کران و قەیومیان سەپاند. ئێستاکەش ناهێڵن بەڕێکوپێکی دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان بکرێت. لە هەمان کاتدا بەدوای ئاڵۆزییەوەن".

'دەبێت دەنگمان بەهێزتر بەرز بێتەوە'

گیوڤەن ڕاشیگەیاند، هێرشەکان لەدژی ڕۆژئاوا، بنەماڵەکان لەبەردەم بینای هەەپە لە ئامەد بەزۆری پۆلیس دانیشتێندراون و سەپاندنی قەیومەکان، پێکەوە گرێدراون و بەو شێوەیە سەلماندی: "لە قۆناغێکی لەو شێوەیەدا، دەبێت دەنگی ئێمە زۆر بەهێزتر بەرز بێتەوە. هەروەها بۆ ئەوەی ئێمە ئەو پرسانە پێکەوە چارەسەر بکەین، دەبێت ئیرادەیەکی بەهێز نیشان بدەین. لەگەڵ هەموو شتێکیش دەبێت مرۆڤ بە ڕاستی بڵێت 'ڕاستە'. کاتێک ئەوەمان کرد، لەوانەیە بکرێینە ئامانج، بەڵام ئێمە ئەو کاتە بەرپرسیارییە مێژووییەکەمان جێبەجێ دەکەین، ناچارین ئەوە بکەین. شۆڕشگێڕ، دیموکرات، سۆسیالیست، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و هەموو ئەوانەی دەیانەوێت تورکیا گەورە ببێت، دەبێت قسە بکەن و دەنگیان بەرز بکەنەوە. ئێستا لە قۆناغێکی لەم شێوەیە داین".

'هێزی کودەتا دێتەوە مەیدان'

گیوڤەن ڕاشیگەیاند، بەرەوپێشچوونەکانی تورکیا ئەرێنی نییە و وتی: "ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، وەکو بەڕێز ئۆجالان وتی، هێزی کودەتا لەنوێ دێتەوە مەیدان. هیچکات ناتوانێت بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، ناتوانێت ببێتە وڵاتێکی دیموکراتی. بۆیە پێویستی بە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی هەیە. ڕێگەی هەرە گرنگی ئەو گۆڕانکارییەش دەستوورێکی نوێیە. چەندین ساڵە هەر حزبێکی سیاسی دەبێتە دەسەڵاتدار، دەڵێت دەبێت دەستوورێکی نوێ ئامادە بکرێت، بەڵام ئەو کارە ناکەن. هەدەپە ئێستا ئەو بابەتە بە گرنگ دەبینێت و لە چوارچێوەی کۆنسێپتی قۆناغێکی نوێی داگیرکەری و دەستوور سەردانی چەندین هێزی دەوروبەر دەکات. ئەوە زۆر گرنگە و دەبێت پێشەنگی ئەوە بکرێت".

'بە لێکتێگەیشتنی دۆڵمەباخچە'

گیوڤەن ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو چوارچێوەیەی بۆ دەستوور دەستنیشان دەکرێت، ئەگەر بەپێی جاڕنامە ١٠ خاڵییەکە بێت کە بەڕێز ئۆجالان لە لێکتێگەیشتنی دۆڵمەباخچە ئاماژەی پێکردووە هەڵبەسەنگێندرێت، ئەو کاتە پرسی کورد چارەسەر دەبێت و وتی: "ئەوکاتە کورد بە زمان و کەلتوور و ناسنامەی خۆیانەوە دەژین. ئەوە مومکینەو و لە چەندین شوێنی جیهانیشدا هەیە. بۆ نمونە ڕۆژئاوا نمونەیەکە. لە ڕۆژئاوا تەنیا کورد نین، چەندین گەل هەن. هەموویان پێکەوە سوریایەکی دیموکراتیکیان بونیاد نا. بۆ ڕزگاربوون لە ئازارەکان و چارەسەری، دەستوورێکی دیموکراتیک پێویستە".

گیوڤەن لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە لە هەر هەلومەرجێکدا بێت، دەستکەوتەکانی گەل دەپارێزن.

ک-ش