مانگرتن له فلۆره‌نسا ده‌ستی پێكرد
له شاری فلۆره‌نسای ئیتاڵیا مانگرتن له خواردن دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكرد.
له شاری فلۆره‌نسای ئیتاڵیا مانگرتن له خواردن دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی پێكرد.
له شاری فلۆره‌نسای ئیتاڵیا بۆ خاوه‌نداره‌تی كردن له مانگرتنه‌كانی دژبه گۆشه‌گیری گرووپێك كه زۆرینه‌یان ئیتاڵین و دۆستی كوردانن بۆ ماوه‌ی ٢ ڕۆژ ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد و مێزی چالاكییان دانا.
چالاكییه‌كه كه له به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی پارێزگه ده‌ستی پێكرد، سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت. له ڕۆژی سێیه‌میشدا (٢٥ی نیسان) كه ڕۆژی ڕزگاریی ئیتاڵیایه له ده‌ستی فاشیزم خۆپیشاندانێكی گه‌وره ساز ده‌كرێت و خاوه‌نداره‌تی له مانگرتنه‌كان ده‌كرێت. بڕیاره په‌یام ئاراسته‌ی توركیا و ڕای گشتیی جیهان بكرێت.
s.m