چالاكییه‌كه له ڕۆژی ٥٠هه‌مدا به‌رده‌وامه. هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌كه له كه‌ره‌م سۆلهان و یوكسه‌ل كۆچ به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستییان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. ڕاگه‌یه‌نرا دۆخی ته‌ندرووستیی گوڵستان ئیكه-یش دژوار بووه. د. فه‌خره‌دین گوڵشه‌ن كه به‌رده‌وام چاودێریی ته‌ندرووستیی مانگرتوان ده‌كات، زانیاری دا.
ناوبراو ڕایگه‌یاند، «له ئه‌نجامی پشكنینی گشتیدا ده‌ركه‌وت كه به‌ڕێز یوكسه‌ل كۆچ له‌به‌رئه‌وه‌ی قبووڵ ناكات چاره‌سه‌ری ته‌ندرووستی بۆ بكرێت، بارودۆخی دژواره و ئێمه‌ش ناتوانین هیچی بۆ بكه‌ین. ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه جه‌ڵته لێی بدات، پێویسته دیسان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكرێت. كه‌ره‌م سۆلهان-یش نه‌خۆشی سك و گه‌ده‌ی هه‌یه.»
دۆخی گوڵستان ئیكه-ش دژوار بووه
د. فه‌خره‌دین گوڵشه‌ن ڕایگه‌یاند، ته‌ندرووستیی گوڵستان ئیكه كه یه‌كێكه له مانگرتوان تێكچووه، ده‌ركه‌وتووه ده‌مارێكی سه‌ری تووشی هه‌وكردن بووه. گوتیشی: «نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له مانگرتوانی دیكه‌شدا ده‌ركه‌وتووه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه له دڵ و گورچیله‌یاندا تووشی نه‌خۆشی بن، له ئه‌گه‌ری حاڵه‌تێكی وه‌هادا ناچارین چالاكان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه بكه‌ین.»
s.m