مانگرتنی ستراسبۆرگ لە ڕۆژی ١٥٥هه‌میندا بەردەوامە
له‌پێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا چالاکیی مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن لە ڕۆژی ١٥٥هه‌میندا بەردەوامە.
له‌پێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا چالاکیی مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردن لە ڕۆژی ١٥٥هه‌میندا بەردەوامە.
له‌پێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بە پێشەنگایەتیی لەیلا گیوڤه‌ن مانگرتن ده‌كه‌وێته مانگی شه‌شه‌می. ١٤ چالاك لە ١٧ ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨-ه‌وە لە شاری ستراسبۆرگی فه‌ڕه‌نسا دەستیان بە مانگرتنی بێ‌سنوور لە خواردن کردووە. لەگەڵ بەردەوامیدان به چالاكییه‌كه، ئیدانه‌ی بێده‌نگیی ڕێکخراو و داموده‌زگه‌كانی یەکێتیی ئەورووپاش دەکرێت.
ڕۆژبه‌ڕۆژ باری ته‌ندرووستیی مانگرتوان خراپتر ده‌بێت. مانگرتوان یوکسەل کۆچ، کەرەم سۆلهان و گوڵستان چیا ئیکە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون. پاش ئه‌وه‌ی قبووڵیان نه‌كرد ته‌داوی بكرێن، گه‌ڕانه‌وه شوێنی چالاكییه‌كه‌یان و به‌رده‌وامن له مانگرتن.
مانگرتوان زۆر جار ڕایانگه‌یاندووه كه هەتا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن.
s.m