مانگرتنی سه‌رانسه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به‌ڕێوه‌چوو
مامۆستا، شۆفێری بارهه‌ڵگر، دوكاندار و زیندانییان له دژی قه‌یرانی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران مانیان گرت.
مامۆستا، شۆفێری بارهه‌ڵگر، دوكاندار و زیندانییان له دژی قه‌یرانی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران مانیان گرت.
له سایه‌ی سیاسه‌تی ڕژێمی ئێران كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ سه‌ختتر ده‌بن و دیارده‌ی به‌رتیلخۆری و بێكاری زیاد ده‌كات. پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا دوكاندار و كاسبكاران مانگرتنیان ڕاگه‌یاند، مامۆستایانیش چوونه ڕیزی مانگرتوان. ئه‌مڕۆ له زۆر شاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران مامۆستایان مانگرتنیان ڕاگه‌یاند و بڕیاره سبه‌ینێش به‌رده‌وام بێت.
بازرگان و دوكانداران مانیان گرتبوو
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێستا دوكاندار و بازرگانانی سه‌رانسه‌ری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوكان و كارگه‌كانی خۆیان داخست و چالاكیی مانگرتنیان ده‌ستپێكرد. ڕۆژی ٨ی تشرینی یه‌كه‌م\١٦ی ڕه‌زبه‌ر بازاڕه گه‌وره‌كانی شاری تارانی پایته‌ختیش داخران. هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت چه‌ندین ڕێگه‌ی فشار و تووندوتیژییان به‌كارهێنا بۆ شكاندنی مانگرتنه‌كه، به‌ڵام مانگرتوان سوور بوون له‌سه‌ر چالاكییه‌كه‌یان.
له شاره‌كانی وه‌ك مه‌شهه‌د، ته‌برێز، كرماشان، سنه، زاهیدان، ئوورمیه، كه‌ره‌ج، گورگان، زەنجان، ئەراك، بانه، مه‌ریوان، سه‌قز، پاوه و زۆر شاری دیكه، ده‌ڕابه‌ی دوكانه‌كان هێنرانه خواره‌وه. گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌یانه‌وێت به‌م چالاكییه له دژی فشاره‌كانی ڕژێم، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی شمه‌ك و هه‌ژاری ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن.
هه‌زاران شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان مانیان گرت
له مانگی ئه‌یلووله‌وه هه‌زاران شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان، سه‌ره‌ڕای زه‌خت و فشاری ڕژێم به‌رده‌وامن له مانگرتنه‌كه‌یان. هه‌رچه‌نده چه‌ندین كه‌س به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام مانگرتنه‌كه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت. به گوێره‌ی سه‌رچاوه ئۆپۆزسیۆنه‌كان مانگرتن و چالاكییه‌كان ٣١ هه‌رێم و ٣١٠ شاری ئێرانی گرتووه‌ته‌وه. به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی فارس، له ٦ی تشرینی یه‌كه‌م\١٤ی ڕه‌زبه‌ر-ه‌وه ٣٥ شۆفێر ده‌ستگیركراون. ڕاگه‌یه‌نرا كه له هه‌رێمی خۆراسان، ئیزه و هه‌مه‌دان ٧٧ كه‌س ده‌ستگیركراون.
له ئوورمیه زیندانییانیش له مانگرتندان
هه‌ڵوێسته‌كانی گه‌ل زیندانه‌كانی ڕژێمی ئێرانیشی گرته‌وه. له شاری ئوورمیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ٧٠٠ زیندانی دژی كرده‌وه نامرۆڤانه‌كانی ڕژێم ده‌ستیان به مانگرتن كرد. مانگرتنه‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد، دوای ئه‌وه‌ی زیندانییه‌ك خۆی كوشت.
زیندانییه‌ك به ناوی محه‌مه‌د ئاهوپا كه به تاوانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان سزای ٢٥ ساڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی پێنه‌درا خانه‌واده‌كه‌ی ببینێت خۆی كوشت.
s.m