مانگرتنەکەى هیلدسهایم لە ٤هەمین رۆژدایە

لە شاری هیلدسهایمی ئەڵمانیا مانگرتن لە خواردن لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٤هەمین رۆژدایە.

مانگرتن لە خواردنەکە لە رۆژی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ەوە دەستیپێکردووە و چەندین بەشی کۆمەڵگە و هاووڵاتییان سەردانى چالاکوانانەکانیان کردووە.

لە کاتى چالاکییەکەدا و لە کاتى سەردانکردنى هاووڵاتییان و هەروەها بە ناو هاووڵاتییانى دەووربەری چالاکییەدا راگەیاندراو بڵاودەکرێنەوە.

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکى کۆنگرەى جڤاکى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئەوروپا / kCDK-E) سەردانى چالاکوانەکانى کرد.

کۆچ لە سەردانەکەیدا وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، مرۆڤ ئیتر خۆی لە بەرامبەر گۆشەگیریى قورس لە دژی ئۆجالان پێ راناگیرێت. ئەو گۆشەگیرییە لە دژی هەموو گەلی کوردە.

خانێ ئاگال وتەبیژی بزووتنەوەى ئازادیى ژنانى ئێزیدخان (تاژێ - TAJÊ) سەرنجی خستە سەر مانگرتنەکەى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە وتى "بەڕێز لەیلا گیوڤەن لە دژی فاشیزم، زوڵم و دیکتاتۆری بووە چرا و رووناکی. ئێمە سڵاو لە بەرخودانەکەى دەکەین".

چالاکوانەکان سەرنجیان خستە سەر چالاکییەکانى مانگرتن لە ئەوروپا و سڵاویان لە مانگرتووەکانى ئەوروپا کرد.

ر.م