مانگرتوانى ستراسبۆرگ یادی ڤیان سۆرانیان بەرز راگرت

چالاکوانانى مانگرتوو لە ستراسبۆرگ یادی ڤیان سۆران (لەیلا والی حوسێن)یان بەرز راگرت، کە ١٤ ساڵ لەوە پێش و لە ٢ی شوباتی ٢٠٠دا لە دژی پیلانگێڕێى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئاگری لە جەستەى بەردا.

چالاکوانان لە ستراسبۆرگ بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەی ٤٨ رۆژە لە مانگرتنى بێسنووردان. چالاکوانانى مانگرتوو یادی لەیلا جاف (ڤیان سۆران) ئەندامى کۆمیتەى دامەزرێنەرى پەکەکە، کە لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦دا ئاگری لە جەستەى خۆی بەردابوو، بەرز راگرت.

یاد راگرتنى ڤیان سۆران لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە ستراسبۆرگ، کە چالاکى مانگرتى تیادا بەڕێوەدەچێت، کرایەوە و لە دواى بێدەنگى بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان و ڤیان سۆران، نورگوڵ باشاران وتەیەکى پێشکەشکرد.

"لە تەمەنى گەنجی دا بەشدارى تێکۆشان بوو"

باشاران رایگەیاند، ڤیان سۆران لە تەمەنى گەنجی دا بەشداریی ریزەکانى تێکۆشان بوو و لە ماوەیەکى کورت دا لە فەلسەفەى ئۆجالان تێگەیشت.

باشاران راشیگەیاند، لە کۆتایى ساڵی ٢٠٠٤دا لە دژی پەکەکە پیلانى پاکتاوکردنی ناوخۆیى بەڕێوەدەچووە و لەوبارەیەوە وتى "هەڤاڵ ڤیان لەو پرۆسە پاکتاوکارییەدا هەڵوێستى ژنى خستەڕوو و لەگەڵ رێبەرایەتیدا مایەوە و بە تێگەیشتنى رێبەرایەتى تێکۆشا".

باشاران ئەوەشی وت، ئامانجی ڤیان سۆران بینینى ئۆجالان و چوونى بۆ باکووری کوردستان بوو و وتیشی "بەڵام بەهۆی گرفتى ئەمنی لەو کاتەدا رەوانەى باکووری کوردستان نەکرا. ئەویش لە حەفتانین بەردەوام بوو لە تێکۆشانەکەى. ڤیان سۆران لە نامەکەیدا رایگەیاندووە، نە گۆشەگیریى سەر ئۆجالان قبوڵ دەکات نە دەیەوێت ببیتە شایەتى ئەو پرۆسە پاکتاوکارییە".

"دیلکردنى ئۆجالانى بە شەرم دەزانی"

نورگوڵ باشاران باسی ئەوەشیکرد "ڤیان سۆران دیلکردنى رێبەرایەتیى بە شەرم دەزانى و دەیوت، چی دەبێت با ببێت، پێویستە کۆتى دیلیى سەر رێبەر ئاپۆ تێکبشکێنرێت. بۆ ئەو ئامانجە ئاگری لە جەستەى خۆی بەردا".

باشاران ئاماژەى بەوەشکرد، ڤیان سۆران بەەو چالاکییە فیداییانەیە لە دژی پاکتاوکاری راوەستایەوە. هاوکات چالاکییەکى فیدایى و هەڵوێستى ژن بوو و چالاکییەکى ویژدانمەندانە بوو".

"بەرخودان لە دژی گۆشەگیرى، بە هەمان ئامانجەوە"

محەمەد قادری یەکێک لە چالاکوانەکان لەو یادەدا وتى "ڤیان سۆران لە دژی پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى بۆ سەر ئۆجالان، هەڵوێستى نواند. چالاکییەکەى ڤیان سۆران ئەمڕۆ بۆ ئیمە هەر ئەو ئامانجەى خۆی هەیە. لە زیندانى ئامەد بە بەرخودانى مەزڵومەکان ئاگری تێکۆشانی ئازادیى کورد داگیرسێنرا، ئێمە ئەمڕۆ مەشخەڵی ئەو تێکۆشانە بەرز دەکەینەوە".

ر.م