مانگرتنه‌كه تا ئێستا له به‌رده‌م ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد له ستراسبۆرگ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له به‌یانییه‌وه چادری چالاكییه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌م ئادره‌سه: « 273, Avenue de Colmar 67100 Strasbourg»
سایان و یڵماز پشتگیریی خۆیان ڕاگه‌یاند
ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكی پارتیی سه‌رله‌نوێ ڕزگاریی سۆسیالیستی (SYKP) توونجای یڵماز، نووسه‌ری تورك ماهیر سایان و ده‌یان كه‌سی دیكه سه‌ردانی مانگرتوانیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ داواكارییه‌كانیان ڕاگه‌یاند. هاوكات ده‌یان كوردستانی و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه كوردییه‌كان له شاره جیاجیاكانی ئه‌ورووپا به‌درێژایی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی چالاكانی مانگرتوویان كرد.
ماهیر سایان گوتی: «هه‌تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێك نه‌بووه، به‌ڵام به‌رخۆدانی مانگرتن له خواردن له سه‌ره‌تاوه سه‌ركه‌وتووه. حكوومه‌تی تورك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ته‌نگه‌تاو بووه و له ماوه‌یه‌كی وه‌هادا دژی مانگرتنه‌كان كه‌وتووه‌ته‌خۆ. له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی ٧٩هه‌می مانگرتنه‌كه‌یدا ئازاد كرا و حكوومه‌ت ناچار بوو محه‌مه‌د ئۆجالان بنێرێته ئیمڕاڵی.»
مانگرتن له ناونیشانێكی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت
مانگرتنه‌كه‌ی ستراسبۆرگ له سه‌ره‌تاوه له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كورد (NCDK) له ستراسبۆرگ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، به‌ڵام له به‌یانییه‌وه له ناونیشانی « 273, Avenue de Colmar 67100 Strasbourg» به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی NCDK گه‌وره نه‌بوو و بۆ مانگرتوان گونجاو نه‌بوو، بڕیاری گۆڕینی شوێنه‌كه درا.
s.m