مانگرتووانی ستراسبوورگ داوایان لەگەل کرد هەلوێست بگرن

چالاکوانان لە ستراسبۆرگ بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەی ٤٩ رۆژە لە مانگرتنى بێسنووردان. مانگرتووان داوایان لەگەل کرد کە هەڵوێست بگرن وپێش لە لەناوچوونێکی گەورە بگرن.

چالاکوانان لە ستراسبۆرگ بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریى سەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەی ٤٩ رۆژە لە مانگرتنى بێسنووردان.

لەوەلاتانی ئەورووپایی کوردستانیان ودۆستەکانیان سەردانی چالاکانی مانگرتوو دەکەن وچالاکوانان داوالەگەل دەکەن کە زیاتربەشداری لەم چالاکییەکەدا بکەن.

چاویان بەگولێکداهەڵنایەت

کاردۆبۆکانی یەکێک لەچالاکوانان وئاکادیمیسیەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی سەردانی هاووڵاتیاندا قسەی کرد و وتی، ماوەی ٢٠ساڵە کە پێوەندی ڕێبەری گەلی کورد لەگەل جیهاندا پچڕواوە. بۆکانی وتی، لەپێش دەلاقەی ژوورەکەیدا گوڵێک شین ببووکە ئەویشیان هەڵکەند" و ئەمە نیشانی دەدات کە گۆشەگیری لەچە ئاستێکی قورس دایە. کە تەنانەت گوڵێکیان پێ تەحەمول نەکرا.

زانا وخاکییە

بۆکانی وتی ئۆجالان مرۆڤێکی خاکییە وها بەردەوامی دابە قسەکانی، " لەهەرچاوپێکەوتنێکیدا دەیوت بۆمن کتێب بێرن و یان دەیوت،'لەسەرئەم بابەتە دەمەوێت وردبمەوە'. بەلام یەک جار نەیوت کە ' من دەزانم' و دەیوت کە من هیچم نەکردووە. ئەو مرۆڤێکی ئاوەها گەورەیە."

چالاکییەکەی ئێمە ڕخنەگرتن لەخۆمانە

بۆکانی بۆ پێشگرتن لەگۆشەگیری، بەرپرسیارەتی کۆنەسەی ئەورووپا و (سی پی تی)ی وەبیرهێنایە و وتی، " سەرەڕای ئەوەی کە ٤٩رۆژە مانگرتن دەستیپێکردووە وبەردەوام دەبین.

بۆکانی لەبەردەوامیدا ڕووی لە گەل کرد و وتی، " ئەگەر ئێمە ڕوڵی خۆمان باش ئەنجام دابا، ئیستاکە کوردستان ئازاد ببوو و ڕێبەرئاپۆ ئازاد ببوو. پێش هەمووشتێک ئێمە ڕخنەلەخۆمان دەگرین. تەڤگەری ئێمە تەڤگەری رخنە وڕخنەگرتنە. هەربۆیە ئێمە چالاکی مانگرتن لەخواردنمان دەستپێکردووە. ئێمە خۆمان ڕخنەدەکەین.

ئەگەرگەل بەشدارنەبێت دەبێتەهۆی ئەوەی کە کوردستان لەدەست بدەین

کاردۆبۆکانی ئاماژەی بە ڕۆڵی گەل کرد و وتی، " دەبێت گەل زۆرتربەشداری لەچالاکییەکەدا . بکەن. بۆکانی داگیرکردنی کەرکووک وعەفرینی وەک نموونە هێنایەوە و وتی، " دەبێت ئێمە لەسەر پێ بین. یان ئێمە ببینین لەعەفرین وکەرکووک چی ڕوویدا؟ ئەگەر گەل ڕانەپەڕی کوردستان لەناودەچێت."

ک-ش