مانگی ئایار ١٦٣ كرێكار له توركیا گیانیان له‌ده‌ست داوه
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا له توركیا ١٦٣ كرێكار له كاتی كاركردندان به‌هۆی هه‌لومه‌رجی خراپی كار ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا له توركیا ١٦٣ كرێكار له كاتی كاركردندان به‌هۆی هه‌لومه‌رجی خراپی كار ژیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كار و ته‌ندرووستیی كرێكاران (ÎSÎGM) ڕاپۆرتی مانگی ئایاری ده‌رباره‌ی بارودۆخی كرێكاران له توركیا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند، له مانگی ئایاردا ١٦٣ كرێكار به‌هۆی خراپیی هه‌لومه‌رجی كار له كاتی كاركردندا ژیانیان له‌ده‌ست داوه. به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه له ئیسته‌نبووڵ ١٧، له ئه‌نتاڵیا ١١، له بوورسا ٨، له ڕها ٨ و له ئیزمیر ٧ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ٢١%ی كرێكاران له ڕووداوی سێكته‌ری هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ٢٠% به‌هۆی ڕووخانی بینا و باڵه‌خانه‌كان و ١٧%یش به‌هۆی كه‌وتن گیانیان له‌ده‌ست داوه. زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانییانیش كه ٥٠%ی ئه‌و ئاماره پێكدێنن له كه‌رتی كشتوكاڵدایه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌و كرێكارانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه ١٢ ژن و ١٥١ پیاون. هه‌روه‌ها ٩ منداڵ و ٦ په‌نابه‌ر له‌ناویاندان.
s.m