ماوه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات
کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ماوەی دەنگدانی تایبه‌ت کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆتایی هات و ماوه‌كه‌ی درێژ ناكرێته‌وه.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ماوەی دەنگدانی تایبه‌ت کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ کۆتایی هات و ماوه‌كه‌ی درێژ ناكرێته‌وه.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ماوه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كۆتایی هات و بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.
شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆن ڕایگه‌یاند، جیاواز لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوو لەم ھەڵبژاردنەدا ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی دەنگدانی تایبەت دەنگەکان جیادەکرێنەوە.
کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (ھەینی، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨\٦ی ڕه‌زبه‌ر) دەرگه‌ی بنکەکانی دەنگدانی تایبەت بە ڕووی دەنگدەرانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستاندا کرانەوە بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پێنجەم خولی پەرلەمانی کوردستان. بڕیاریشه سبه‌ینێ ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌بچێت.