ماوه‌ی ١٢ ڕۆژه‌ له‌یلا گیوڤه‌ن چاوی به‌ كه‌س نه‌كه‌وتووه‌

هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده‌) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ٧٦ ڕۆژه‌ له‌ زیندانی ئامه‌د مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

مانگرتنی له‌یلا گیوڤه‌ن ڕۆژی ٧٦هه‌می پڕكرده‌وه‌ و به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستییه‌وه‌، ناوبراو ١٢ ڕۆژه‌ نه‌یتوانیوه‌ هیچ چاوپێكه‌وتنێك ئه‌نجام بدات. ته‌نانه‌ت له‌ ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار-ه‌وه‌ چاوی به‌ پارێزه‌ره‌كانیشی نه‌كه‌وتووه‌.

جه‌میله‌ تورهاللی پارێزه‌ری له‌یلا گیوڤه‌ن كه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی زیندانیی له‌یلا گیوڤه‌ن كردووه‌، ده‌رباره‌ی بارودۆخی گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاند، كێشی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و ماوه‌ی ٢ ڕۆژیشه‌ ئازاری قورگی هه‌یه‌.

s.m