ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم كۆتایی پێهات
ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره ٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ به‌ڕێوه‌بچێت، كۆتایی پێهات.
ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره ٣٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ به‌ڕێوه‌بچێت، كۆتایی پێهات.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی لیست، هاوپه‌یمانه‌تی و ناوی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێهاتووه.
شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆن له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، به ئاشكراكردنی ناوی كاندیدی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان، پڕۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات. ناوبراو گوتیشی: پارته‌كان داوایان له كۆمسیۆن كردووه كه ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌م بكرێته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مانگێك بوو.
s.m