ماڵی ئێزدیان ١٣ ئیزدیی تری ڕادەستی بەڕێوەبەری شەنگال کرد

ماڵی ئێزدییان-ی کانتۆنی جەزیر-ی ڕۆژئاوای کوردستان ١٣ئێزدیی تر کە لەدەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکراون ،ڕادەستی مەجلیسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال-یان کرد، چاوەڕوان دەکرێت کە ئەو ئێزدییە ڕزگارکراونە ئەمڕۆ دەربازی شەنگال ببن.

لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە لەچوارچێوەی هەڵمەتی کۆتایی هێنان بەچەتەکانی داعشدا ژمارەیەکی زۆرلە هاووڵاتیانی ئێزدیی کە لە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤دا لە شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرابوون ڕزگارکران و لە کەمپی هۆڵ-ی شاری حەسەکە نیشتەجێ کران.

لەلایەن ماڵی ئێزدییەکانی کانتۆنی جەزیر و بەهاوکاری بەڕێوەبەری کەمپی هۆڵ ژمارەیەکی زۆر ڕزگارکراون. ئەمڕۆش ١٣ ژن و منداڵی ئێزدیی کە لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کرابوون ڕادەستی مەجلیسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال کران.

بە پێی ئەو زانیارییانە ئەگەرحکومەتی عێراقی ڕێگری نەکات ئەو ١٣ ڕزگارکراوە کاتژمێر ١٤:٠٠ بگەێنە سنوونێ.

ناوی ڕزگارکراوەکان:

فەهەد قسم ١٥ ساڵان

شاها رەڤۆ ٣٠ ساڵان لەگەل دوو منداڵی خۆی بەناوەکانی هادی ٦ساڵان و خەڵات ٥سالان.

زێنێ ئیبراهیم ١٩ساڵان- تەلبەنات

ناڤین دەرویش ٢٤ساڵان- شەنگال

جیلان جوقی ١١ساڵان- تەل عوزێر

وەتفا نایەف ١٠ساڵان- تەل عوزەیر

هەڤال ڕەشۆ١٢سالان -سولاخ

لەیلا سادۆ ٢٠سالان- شەنگال

هەیفا سادۆ ١٦ ساڵان- ڕەمبووسێ

حازیم حسێن ١٧ساڵان- ڕەمبووشێ

ئەسرا موستەفا٢٢ساڵان- کۆچۆ.

ک-ش