بەپێى راپۆرتێکى ئاژانسى لێکۆڵینەوە لەسەر شێرپەنجە، کە سەر بە رێکخراوى جیهانیى تەندروستى (WHO)ە لە سەرەتاى ئەمساڵەوە لە سەرتاسەری جیهاندا ١٨ ملیۆن و ١٠٠ هەزار حاڵەتى تووشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هۆکارى تۆمارکردنى وردی حاڵەتەکان بۆ باشبوونی شێوازەکانى دەستنیشانکردنى نەخۆشییەکە دەگەڕێتەوە.
باسی ئەوەشکراوە، ئەمساڵ ٩٦ ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیى شێرپەنجەوە گیانیان لە دەستداوە. شێرپەنجەکانى جگەر، سی، ریخۆڵە و مەمک لە ریزی پێشەوەن و زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیان لەدەستدانەکانن.
بەپیى راپۆرتەکە ملیۆنێک و ٨٠٠ هەزار کەس بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی سی، ٨٨١ هەزار کەس بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەى ریخۆڵە، ٧٨٢ هەزار بەهۆی شێرپەنجەى جگەر و ٦٢٧ هەزار کەسی تریش بەهۆی شێرپەنجەى مەمکەوە گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین گیان لەدەستدان بەهۆی شێرپەنجەوە لە ئەوروپادایە
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆرترین گیان لەدەستدان بەهۆی نەخۆشیى شێرپەنجەوە لە کیشوەرى ئەوروپادایە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کیشوەرى ئەوروپا بە رووسیاشەوە تەنها ٩%ی دانیشتوانى گۆیى تیدایە، بەڵام ٢٣.٤%ی حاڵەتەکانى تووشبوون بە شێرپەنجەوە لە کیشوەرى ئەوروپا تۆمار دەکرێت.
بە گوێرەى ئەو راپۆرتە، رێژەى ٢٠% گیان لەدەستدانەکان لە ئەوروپا بەهۆی نەخۆشیى شێرپەنجەوەیە.
ر.م