مه‌شه‌ده ئیدانه‌ی كوشتنی گه‌نجه ئێزدییه‌كه ده‌كات له زاخۆ
مه‌شه‌ده ڕایگه‌یاند، كوشتنی گه‌نجی ئێزدی ئه‌مین ساڵح عومه‌ر به ده‌ستی سه‌ربازانی تورك درێژه‌دانه به فه‌رمانی سه‌ر ئێزدییه‌كان.
مه‌شه‌ده ڕایگه‌یاند، كوشتنی گه‌نجی ئێزدی ئه‌مین ساڵح عومه‌ر به ده‌ستی سه‌ربازانی تورك درێژه‌دانه به فه‌رمانی سه‌ر ئێزدییه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات (مه‌شه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئیدانه‌ی كوشتنی گه‌نجێكی ئێزدی به ناوی ئه‌مین ساڵح عومه‌ر كرد كه له لایه‌ن سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له سنووری قه‌زای زاخۆی باشووری كوردستان كوژرا. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، فه‌رمانی شه‌نگال ڕۆژ به ڕۆژ له لایه‌ن خوانه‌ناسانه‌وه ده‌بێته ڕۆژه‌ڤ و برینه‌كانی ئێزدییه‌كان نوێ ده‌كرێنه‌وه.
مه‌شه‌ده ڕایگه‌یاند، «له به‌ربانگی ٤ی حوزه‌یران گه‌نجێكی ئێزدی به ناوی ئه‌مین ساڵح عومه‌ر- ئه‌ندامی عه‌شیره‌تی سمۆقیا له‌سه‌ر بێستانه‌كه‌ی له لایه‌ن سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیسته‌وه كوژرا. ئه‌مین ساڵح عومه‌ر به‌هۆی فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئاواره بووبوو و له كه‌مپی چه‌مشكۆی زاخۆ ده‌ژیا. ناوبراو وه‌ك ئێزدییه مه‌غدووره‌كانی دیكه، له‌سه‌ر بێستانه‌كه‌ی بژێوی ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كرد.»
مه‌شه‌ده به‌تووندی ئیدانه‌ی بێده‌نگیی په‌ده‌كه‌ی كرد له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوه و ڕایگه‌یاند، «له هه‌مان كاتدا هه‌ڵوێست و بێده‌نگیی په‌ده‌كه به دروست نازانین. ئه‌م ڕووداوه له‌سه‌ر خاكی كوردستان ڕووی دا. بێده‌نگیی په‌ده‌كه به مانای په‌سه‌ندكردنی ئه‌م ناحه‌قییه دێت. به‌م شێوه‌یه ئه‌وانیش ده‌بنه هاوكاری ئه‌م ڕووداوه دڕندانه‌یه دژبه مرۆڤایه‌تی.»
«به ناوی ئه‌نجومه‌نی شه‌نگال له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات (مه‌شه‌ده) و هه‌موو پێكهاته‌كانی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌مین ساڵح عومه‌ر و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌كه‌ین. هێرشه‌كه ته‌نیا له دژی ئه‌و گه‌نجه نه‌بوو، به‌ڵكوو له دژی ته‌واوی ئێزیدخانی پیرۆز بوو و برینه‌كانی ١٥ی ئابی ٢٠١٨ نوێ ده‌كاته‌وه.»
مه‌شه‌ده داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه بكات.
s.m