مه‌كینه‌ی كوشتاری ئاكه‌په - به‌شی دووه‌م
ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ١٦ ساڵه‌ی ئاكه‌په به زه‌خت و زۆرداری ده‌وڵه‌ت، به كوشتنی مرۆڤه‌كان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان تێپه‌ڕی. له ماوه‌ی ١٦ ساڵدا ده‌یان هه‌زار مرۆڤ كوژران.
ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ١٦ ساڵه‌ی ئاكه‌په به زه‌خت و زۆرداری ده‌وڵه‌ت، به كوشتنی مرۆڤه‌كان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان تێپه‌ڕی. له ماوه‌ی ١٦ ساڵدا ده‌یان هه‌زار مرۆڤ كوژران.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا كه له ١ی ئابی ٢٠١٥ هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، بۆمبارانی گوندی زارگه‌لیی قه‌ندیلیان كرد. له ئه‌نجامدا ٨ هاوڵاتیی سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
ئه‌ردۆغان دوای ١٣ ساڵ هه‌ستی پێكرد كه له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێت و به‌ر له هه‌ڵبژاردنی گشتیی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ ڕێگه‌ی دا كه چه‌ته‌كانی داعش وه‌ڵات بكه‌نه گۆمی خوێن. له ئامه‌د، پرسووس، ئه‌نقه‌ره و دیلۆك له ئه‌نجامی هێرشی بۆمبیدا، سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه زۆربه‌یان منداڵ بوون. ٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ له دژی میتینگی هه‌ده‌په له ئامه‌د هێرشی بۆمبی كرا و ٤ لایه‌نگری هه‌ده‌په ژیانیان له‌ده‌ستدا، ٤٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.
٢٠ی ته‌مووزی ٢٠١٥ له كۆمه‌ڵكوژی پرسووسدا ٣٣ شۆڕشگێڕ شه‌هید بوون. شینیش ڕانه‌گه‌یه‌نرا.
١٠ی تشرینی یه‌كه‌م له كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نقه‌ره‌دا، لایه‌نی كه‌م ١٠٠ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٤٠٠ی دیكه‌ش بریندار بوون. له دوای ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه، ئه‌ردۆغان خاوه‌نداری له به‌رپرسانی سیاسی كرد و كه‌س ده‌ستی له‌كارنه‌كێشایه‌وه.
له دیلۆك ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ له دژی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریی كوردان هێرشێكی بۆمبی كرا. ٥٧ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا كه ٤٠ كه‌سیان منداڵ بوون. هه‌روه‌ها ٦٤ كه‌سیش بریندار بوون كه برینی ١٣ كه‌سیان سه‌خت بوو.
٢٤ی ئابی ٢٠١٥، له ناوچه‌ی هۆپا-ی ئارتڤین، به‌هۆی سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی، ئه‌و لافاوه‌ی كه هه‌ستا، بوو به كۆمه‌ڵكوژی و ١١ كه‌س مردن.
١٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٥، له جزیر نیهات كازانهان-ی ١٢ ساڵی كوژرا. پۆلیس و سه‌ربازه بكوژه‌كان نه‌ك هه‌ر دادگه‌یی نه‌كران، به‌ڵكو له لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه به قاره‌مان دانران و پله‌یان به‌رز كرایه‌وه.
له كوچوكئارمووتلوو-ی ئیسته‌نبووڵ، ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥ پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵێك و دیله‌ك دۆغان-ی ٢٥ ساڵانی كوشت.
له ١٩ی نیسانی ٢٠١٦، پۆلیسی تیمه‌تایبه‌ته‌كان له گه‌ڕه‌كی خاچۆرت-ی وان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و به چه‌ك ڕه‌مزیه بۆر كه له مانگی هه‌شته‌می دووگیانی‌دا بوو، بریندار كرا. ئه‌و ژنه له دوای ٢٨ ڕۆژ ژیانی له‌ده‌ستدا.
١٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦، له گه‌ڕه‌كی ئاگاماست-ی ناوچه‌ی ئه‌ردیشی وان، پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی بنه‌ماڵه‌ی ئاتامان، ئاگریان له خانووه‌كه‌یان به‌ردا و هه‌دیه ئاتامان-یان به زیندوویی سوتاند.
خوێندكاری به‌شی موزیكی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی ئینۆنو كه‌مال كوركوت، پار كاتێك ده‌چوو بۆ نه‌ورۆزی ئامه‌د، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه له دواوه لێی درا و كوژرا.
له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ١٦ ساڵه‌ی ئاكه‌په‌دا نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار ژن كوژراون. له ساڵی ٢٠٠٢ هه‌تا ٢٠٠٩، كوشتنی ژنان ١٤٠٠% زیادی كرد.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ - IHD، له شه‌ڕی ئه‌م ماوه‌یه‌دا ١٠ هه‌زار كه‌س مردوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماره‌فه‌رمییه‌كان، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په‌دا ٢٠ هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
ده‌رباره‌ی مردنی لاوان و منداڵان ئاماری سه‌رنجڕاكێش هه‌ن. به‌گوێره‌ی ئاماره‌فه‌رمییه‌كان، له ساڵی ٢٠٠٩ هه‌تا ٢٠١٧، ٦٨ منداڵ و لاوی ١٨ - ٢١ ساڵی ژیانیان له‌ده‌ستداوه. زۆرینه‌ی ڕووداوه‌كانی مردنیش، به «مردنی به‌گومان» ناوده‌برێن.
له ساڵی ٢٠٠٨ به‌دواوه، به‌هۆی لێدانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، لایه‌نی كه‌م ١٩ منداڵ ژیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٢ منداڵیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
له چوارچێوه‌ی «پیلانی تێكدان»دا، له سوور، فارقین، جزیر، سلۆپی، هه‌زه‌خ، نسێبین، كه‌ربۆران، گمگم و گه‌ڤه‌ر، له دژی به‌رخۆدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی گه‌ل هێرشی قڕكردن ئه‌نجامدرا. ئه‌ردۆغان كه نه‌یتوانی خۆی له به‌رانبه‌ر داواكاریی گه‌لی كورد بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی گه‌ل ڕابگرێت، گوتی: «یان ده‌بێ سه‌رتان دانه‌وێنن، یان سه‌رتان لێ ده‌كرێته‌وه.» له دوای ئه‌م قسه‌یه ٣٣٨ هاوڵاتیی سیڤیل كوژران كه ٧٢ كه‌سیان منداڵ بوون.
له جزیر كه یه‌كێك بوو له‌و شارانه‌ی له لایه‌ن هه‌زاران پۆلیس و سه‌ربازی تایبه‌تی توركیاوه داگیر كرا. سه‌دانی كه‌سی خۆڕاگری سیڤیل به هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی جزیر مه‌همه‌ت توونچ و ئاسیا یوكسه‌ل-یشه‌وه، له ژێرزه‌مینه‌كاندا سووتێنران.
هه‌روه‌ها كۆرپه‌یه‌كی سێ مانگه به ناوی میرای و باپیره ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵییه‌كه‌ی به ناوی ڕه‌مه‌زان ئینجه، له لایه‌ن نیشانه‌شكێنه‌كانی ڕژێمی ئاكه‌په كوژران.
له سلۆپی، ١٨ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٥، دایكی ١١ منداڵ «تایبه‌ت ئینان - ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵان»، كاتێك ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵی خۆی كوژرا و ته‌رمه‌كه‌شی ماوه‌ی ٧ ڕۆژ له‌سه‌ر شه‌قام مایه‌وه.
٥ی كانوونی دووه‌م هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل پاكیزه نایر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی ژنانی ئازاد - كه‌ژه‌ئا سێڤێ ده‌میر و ئه‌ندامی كه‌ژه‌ئا فاتما ئویار بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی گه‌ل بكه‌ن چوونه سلۆپی، به‌ڵام به فیشه‌كی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت كوژران.
له نسێبین دایكی ٥ منداڵ «سه‌لامه‌ت یه‌شیلمه‌ن» و له سووری ئامه‌د «فاتما ئاته‌ش - ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵان» له لایه‌نی تیمه‌تایبه‌ته‌كان كوژران.
سه‌رۆكی ژووری پارێزه‌رانی ئامه‌د تاهیر ئه‌لچی، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی ١٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥ له كه‌ناڵی «CNN Turk» گوتی: «په‌كه‌كه ڕێكخراوێكی تێرۆریستی نییه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری و سیاسییه» له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌تی و مێدیای توركیاوه به‌ئامانج گیرا. ٢٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥ له سووری ئامه‌د له كاتی لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیدا كوژرا.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییانه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه له كاتی «قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ» كران، ڕاپۆرتێكی ئاماده كرد.
مه‌كینه‌ی كوشتاری ئاكه‌په - به‌شی یه‌كه‌م
s.m