موحەمەد شەریف نارمان لە دژی گۆشەگیری ئیمرالی پەیوەستی مانگرتن بوو
لە گیسسەنی ئەڵمانیا لەدژی گۆشەگیری ئیمرالی هاوڵاتی کورد "موحەمەد شەریف نارمان" بەشێوەی بێوادە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
لە گیسسەنی ئەڵمانیا لەدژی گۆشەگیری ئیمرالی هاوڵاتی کورد "موحەمەد شەریف نارمان" بەشێوەی بێوادە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
لە شاری گیسسنی ئەڵمانیا، لە دژی گۆشەگیرکردنی ئیمرالی و بۆ پشتیوانی-کردن لە مانگرتنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک - کەجەدە و پارلەمانتاری هەدەپە و هاوڕێ مانگرتووەکانی، هاوڵاتی کورد "موحەمەد شەریف نارمان" بەشێوەی بێوادە دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
نارمان لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتی کوردستان لە گیسسەن چالاکی مانگرتنەکەی ئەنجام دەدات و ڕایگەیاندووە: "تا تێکشکاندنی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمرالی کە بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە، درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات".
هـ.هـ