میتنگی ئێمە بۆبە‌هێزکردنی ئاشتییە

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئاماد خولیا ئەلکۆمەن ئویانیک دەربارەی متینگی ٢٢ی تەمموز لە مەیدانی ستاتێۆن کە بە دروشمی " چارەسەری دێموکراتیک لە دژی شەر" بەڕێەدەچێت وتی: میتنگەکەی ئێمە بۆ بەهێزکردنی ئاشتیە.

پارتی دێموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ڕۆژی ٢٢ ئەم تەمووز/١ی گەلاوێژ کاتژمێر ١٧:٠٠ لە مەیدانی ستاتێۆن میتینگ بەڕێوە دەچێت ،وا چاوڕوان دەکرێت کە گەل لە شارەکانی تریێش بەشداری مەتینگەکە ببن، لە گەڵ هاوسەرۆکی کۆمەڵەی جڤاکی دێموکراتێک(کەجەدە) لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی هەدەپە سەزای تەمەلی و هاوسەرۆکی بەدەپە مەحمەد ئەرسەلان و نوێنەری تەڤگەری ژنانی ئازاد ، کۆنفدراسێۆنی سەندیکای کرێکارانی سەرتاسەری (KESK) و حەزبە کوردستانیەکان بە شداری میتنگەکە دەبن، کە بەدرووشـی چارەسەری دێموکراتی لە دژی شەر" بەرێوەدەچێت.

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد خولیا ئەلکۆمان ئویانیک دەربارەی میتینگەکە قسەیکردو وتی:" لە هەڵبژاردنە هەرێمەکانی ٣١ی ئاداری ئەم ساڵ ئێمە تێگەیشتن کۆمەڵگا داواکاری چییە، وە ئەرکێکی سیاسی چۆنی پێشکەشی ئێمە کردوە، لەبەر ئەوە ئێمە دەمانەوێت ئاشتی پێک بێنین بەو ئامانجە میتینگ بەڕێوەدەبەین.

هولیا ئۆڵکمەن ئویانک ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو ڕیکخستنە کورد و کوردستانیانەی کە لە ٣١ی ئادار لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکان ڕێکەوتنیان لەگەل کردبوون بەشدرای میتینگەکە دەبن و وتی: لەگەڵ داخوازی ئێمە بۆ ئاشتی لە هەمان کاتدا هاوردەکەین بۆ یەکێتی نەتەوەی.

دەربارەی هاوکاریەکانی بەرێوە بەرانی باشوری کوردستان بۆ ئۆپراسێۆنی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان وتی:" دەرباری ئەو ئۆپراسیۆنانەش  قسەی خۆمان دەبێت". بۆ میتنگیش سەردانی فەرمیمان کردوە، وە لە هەرێمی جێاوازەکان کار دەکەین بۆ ئەوەی گەل بەشدار بێت ئێمە بە هێواین تەواو گەلەکەمان بەشدار بێت.

ک-ش