سەرۆکی په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تورکیا لە زانکۆی ستۆکهۆڵم پاول لێڤن هەڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبووڵی بۆ ڕۆژنامه‌ی ئێكسپرێسن (Expressen) شرۆڤە کرد و گوتی، وێڕای ئەوەی ئاکەپە هه‌موو دەرفەتەكانی میدیا و دەوڵەتی بەکارهێنا، پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، «زۆربوونی دەنگی ئۆپۆزسیۆن بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار/١٠ی خاكه‌لێوه-ی ئه‌مساڵ. دۆخێكی بچووكخستن و سه‌خته بۆ ئەردۆغان و پاڵێوراوه‌كه‌ی ئاكه‌په. ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبووڵ نیشانی داوە کە لە تورکیا دیموكراتی نەمردووە و وێڕای هەموو شتێکیش دەتوانن سه‌ركه‌ون.»
لێڤن گوتیشی، «لەدەستدانی ئیسته‌نبووڵ و شارە گەورەکانی دیکە ئه‌وه ده‌رده‌خات کە ئاکەپە لە قۆناغی هەڵوەشانەوەدایە. ئەردۆغان پیرۆزبایی لە سەرۆک شارەوانیی نوێ کرد، بەڵام له‌وانه‌یه دەسەڵاتی سەرۆک شارەوانییەکان کەم بکاتەوە.»
ئاژانسی هەواڵی سوێد (TT) یش بە ئابوونه‌كانی ڕایگه‌یاند، له‌وانه‌یه سەرۆک شارەوانیی تازەی ئیسته‌نبووڵ لە داهاتوودا ببێتە ڕكابه‌ری سەرۆک کۆمار ڕه‌جه‌ب تەیب ئەردۆغان. ئومێد کرملی پرۆفیسۆری کۆمەڵناس لە زانکۆی لوند بە ئاژانسه‌كه‌ی گوتووه، هێشتا هیوا هه‌یه بۆ دیموکراتی لە تورکیا.
ڤۆلفگانگ هانسۆن نووسەری ڕۆژنامەی ئافتۆنگلادێت (Aftongladet) نووسیویه‌تی، هەڵبژاردنەکانی ئیسته‌نبووڵ بوو به گه‌وره‌ترین شكست بۆ ئەردۆغان و ئاراسته سیاسییه‌كه‌ی.
ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوێد به ناونیشانی «ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ ڕژێمی ئەردۆغان تەنیا زله‌یه‌ك نییه» گوتارێكی بڵاوکرده‌وه. تیایدا هاتووه، ئەرۆدۆغان له‌مه‌ودوا ناتوانێت وەکو جاران تورکیا بەڕێوە ببات. گوتاره‌كه لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووس کوردۆ باکسی و موراد کوسەیری نووسراوە.
s.m