هێزه شۆڕشگێڕه‌كان له ئیسته‌نبووڵ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا
هێزه شۆڕشگێڕه‌كان به ڕاگه‌یه‌نراوێك ئاشكرایان كرد له شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا چالاكییان ئه‌نجام داوه.
هێزه شۆڕشگێڕه‌كان به ڕاگه‌یه‌نراوێك ئاشكرایان كرد له شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا چالاكییان ئه‌نجام داوه.
ئه‌ندامانی پارتیی كۆمینارانی شۆڕشگێڕ (DKP)\هێزه یه‌كگرتووه‌كانی ئازادی (BOG) و یه‌كێتیی ژنانی كۆمینار (KKB)\هێزه‌كانی ئازادیی ژن (KOG) له ئیسته‌نبووڵ به ماسكی زه‌رد و مۆرد ڕێپێوانێكی چه‌كدارییان ئه‌نجام دا.
ئه‌و شۆڕشگێڕانه قسه‌یان بۆ خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ریان كرد و به پۆسته‌ر و درووشم باسی ئوولاش بایراكتار ئۆغلوو و به‌رخۆدانی گه‌زی-یان كرد.
ئاماده‌كاری بۆ ڕاپه‌ڕین
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان باسی خۆئاماده‌كردنیان كرد بۆ ڕاپه‌ڕین و گوتیان، «له شه‌شه‌مین ساڵیادی به‌رخۆدانی گه‌زی\حوزه‌یراندا سڵاو ئاراسته‌ی ئوولاش بایراكتار ئۆغلووی فه‌رمانده‌ی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی گه‌زی و هه‌موو شه‌هیدان ده‌كه‌ین. به‌رخۆدانه‌كه‌مان كه له گه‌زی به‌رز بوویه‌وه، له كۆڵانه‌كانی كۆبانێ به یه‌كگرتنی گه‌ل بوو به ترسی چه‌ته‌كان له ڕه‌قا. هاریكاریی به‌رخۆدانی زیندانه‌كان ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ له كۆڵانه‌كانی ئیسته‌نبووڵ وه‌ك ئوولاش بایراكتار ئۆغلوو ده‌سووڕێته‌وه. ژنه‌كۆمیناره‌كان له‌سه‌ر ڕێبازی ئیدیل، ئاسیه و ئه‌یله‌مه‌كان چه‌كیان له ده‌ستدایه و به كۆڵانه‌كانی ئیسته‌نبووڵدا ده‌سووڕێنه‌وه و خۆیان بۆ ڕاپه‌ڕینی نوێ ئاماده ده‌كه‌ن. ڕیزه‌كانی ژنان پته‌و ده‌كه‌ن. ئێمه دوێنێ چه‌ته‌كانی داعشمان له‌ناوبرد، ئه‌مڕۆش له كۆڵانه‌كانی ئیسته‌نبووڵ و ئه‌نادۆڵ به ده‌ستی ئاكه‌په زیندوو ده‌كرێنه‌وه و كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌نه داعش. ژنان شكستیان به داعش هێنا. ئێمه فاشیزمی ئاكه‌په‌ش له‌ناوده‌به‌ین. سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه ده‌بێت.»
s.m