مەترسی لە سەر ژیانی عەلی وەزیری ڕۆژئاوایی هەیە

عەلی وەزیری ڕۆژئاوایی بە ئامانجی شەرمەزارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی بێدەنگی بەرامبەر داگیرکەری، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە.

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر داگیرکەری سەر ڕۆژئاوای کوردستان، عەلی وەزیری ڕۆژئاوایی ٢٤ی تشرینی یەکەم لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. مەترسی لە سەر ژیانی هەیە.

دوای چالاکیەکە ٨٤٪ لەشی سووتا و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی ناوەندی زانکۆی لۆزان چارەسەری وەردەگرێت.

پزیشکان لە بارەی دۆخی تەندروستی وەزیر ڕایانگەیاند، تا ئێستاش مەترسی لە سەر ژیانی وەزیر هەیە.

عەلی وەزیر کێیە؟

عەلی وەزیری تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری حەسەکەیە، ژیانی هاوسەرگیری دروستکردووە و خاوەنی دوو منداڵە. وەزیر ٤ ساڵە لە شاری ئەسەنی ئەڵمانیا دەژیت.

ف.ق