مەخمورییەکان بەرەوە شەنگال کەوتنەڕێ

هاووڵاتییانى کەمپی شەهید رۆستەم جودی بە کاروانێکی ئۆتۆمبێل بەرەوە شەنگال کەوتنەڕێ بۆ ئەوەى بەشداری لە مەراسیمى بە خاکسپاردنى تەرمی مام زەکى شەنگالی دا بکەن.

هاووڵاتییانى کەمپیى شەهید رۆستەم جودی لە بەردەم رێکخراوى بنەماڵەى شەهیدان کۆبوونەوە و لە دواى ئەنجامدانى مەراسیمێکى جەماوەری بە کاروانێک لە کەژاوەى ئۆتۆمبێلەکان بەرەوە شەنگال کەوتنەڕێ تاوەکو بەشداری لە مەراسیمى بەخاکسپاردنى مام زەکى شەنگالی دا بکەن.

ر.م