مەزڵوم عەبدی: هێرشی شەنگال بەردەوامی جینۆسایدی ئێزدییەکانە

فەرماندەی گشتی قەسەدە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەهیدکردنی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی گشتی یەبەشە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: هێرشی شەنگال بەردەوامی جینۆسایدی ئێزدییەکانە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە، تویتێکی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی گشتی یەبەشەو ٣ لەهەڤاڵانی لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی دیگوری لە شارۆچکەی سنونێ-ی شەنگال.

عەبدی ڕایگەیاندووە:" زەردەشت شەنگالی پێشەنگێکی شەڕی دژی داعشمان ون کرد، ڕۆلی ئەو لە تێكشکاندنی داعش و پاراستنی ئێزدییەکان، دەوڵەتی تورکی توڕەکرد".

فەرماندەی گشتی قەسەدە ڕاشیگەیاندووە:"هێرش لە دژی شەنگال بەئامانجگرتنی ئەو قارەمانانەیە کە لە دژی داعش تێدەکۆشن و بەردەوامی فەرمانی جینۆسایدی ئێزدییەکانە".

لە کۆتاییدا مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە، سەرەخۆشی لە کۆمەڵگای ئێزدی، یەبەشەو بنەماڵەی شەنگالی خواستووە.

ب.ش