مەکگورک: ترەمپ هەڵەیەکی گەورە دووبارە دەکاتەوە

برێت مەکگورک نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدا لە تویتەر نیگەرانی خۆی بەرامبەر بەیاننامەی کۆشکی سپی نیشاندا و ڕایگەیاند، بڕیاری ئەمریکا، بۆ ڕووسیا، ئێران و داعش وەک دیاریەک وایە و ترەمپ هەڵەیەکی گەورە دووبارە دەکاتەوە.

مەکگورک دەلێت، "دوای ئەوەی ترەمپ بە تەلەفۆن پەیوەندی بە تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک کرد، بڕیاری کشانەوەی لە باکووری و ڕۆژهەلاتی سوریا دا و بەو بڕیارە خەڵاتێکی گەورەی پێشکیش بە ڕووسیا، ئێران و داعش کرد. ئەگەری هەیە بە هۆی ئەو بڕیارەش هۆشیار کرابێتەوە."

مەکگورک وتیشی، "لە جەوهەری هەموو لایەن و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکادا هەڵەی بەم شێوەیە دەکرێت. ئامانجی سەرۆکی ئەمریکا نەبوونی پرۆسەی لێپرسینەوەی ڕاستیەکان، بەرەوپێشەوەبردنی بژاردەکانی باری نائاسایی یە. ترەمپ هەمان بڕیاریدا کە من لە سەر کار بووم و دەستم لەکار کێشایەوە. ئەمڕۆش هەمان هەڵە گەورەیە دووبارە دەکاتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکا قەسەدەیان قایەڵ دەکرد کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەمیننەوە."

لە سەر ئەو بناغەیە بەرپرسانی ئەمریکا لەگەل قەسەدە لەسەر پلانی 'میکانیزمی ئاسایش' ڕێککەوتن و لە سەر سنوری سوریا – تورکیا هەموو بەندی پاراستنیان هەڵگرت بۆ ئەوەی تورکیا سەروەری خاکی سوریا پێشێل نەکات.

مەکگوری هۆشیاری ئەنجامی هەڕەشەکانی ئەردۆغانی لەسەر ناوچەی ئارام دا کە لە هەرێمی کوردان، ئاشوری و پێکهاتەکانی دیکە پێک دێت.

ف.ق