نامزەدەکانی هەدەپە بەردەوامن لە بانگەشەی هەڵبژاردن

نامزەدەکانی پارلمانتاری هەدەپە وبەڕێوەبەرانی و ناوچە وشارەکان، لە٢ ڕۆژ ماوە بۆ وادەی هەلبژاردمەکانی ٢٤ی حوزەیران سەردانی گەل دەکەن و لەگەلیان کۆدبنەوە، نامزەدەکانی هەدەپە لەسەر پاراستی سەندوقەکانی دەنگدان جەختیان کردەوە.

نامزەدەکانی هەدەپە لە ئامەد و ئەدەنە خەباتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبەن.

ئامەد

نامزەدەکانی هەدەپە-ی ئامەد ٢ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پارلمان و سەرۆک کۆماری تورکیا  سەردانی هاووڵاتیان دەکەن. نامزەدەکان دوای سەردانی گەل سەردانی بازار ودوکانەکانی ناوشاریان کرد بۆ ئەوەی کە هاووڵاتیان هان بدەن بۆ بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان.

 لە ئامەد نامزەدەکانی هەدەپە بە شێوازیکی بەرفراوان سەردانی هەموو شارو شارۆچکە و گوندەکانی ئامەد دەکەن و لەگەل هاووڵتیاندا کۆدەبنەوە و لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەر قسەیان بۆ گەل دەکەن.

پەرلمانتاران لەسەر ئەوە جەختیان کردەوە کە گەل دەبێت خاوەنداریەتی لە سەندوقەکانی دەنگدان بکات و ڕێگە نەدەن کە  ئاکەپە بە فرتوفێڵ و چەواشەکاری دەنگەکانیان بدزێت.

ئەدەنە

لە ئەدەنە خەباتی نامزەدەکانی هەدەپە بۆ هەلبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕ بە گەرمی بەردەوامە. نامزەدەکانی هەدەپە لە ناوچە وشارەکان سەردانی دووکانداران دەکەن و بۆ نامزەدەکان هەدەپە و نامزەدەی هەدەپە بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش داوای پشتگیرییان کرد.

ک-ش