نامەیەک لە ئەرجەنتینەوە بۆ لەیلا گیوڤەن

چەندین رێکخراو و رێکخستنى چەپ لە ئەرجەنتین نامەیەکى هاوبەشیان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن نووسی. لەیلا گیوڤەن بۆ نەهێشتنى گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە  چالاکیى مانگرتنی بێسنووردایە.

نامەکە بە واژۆی، ئالیژاندرۆ بۆدارت و سیلیستی فیەرۆ لە بزووتنەوەی کرێکارانى چەپی سۆسیالیستی نوێ، ڤیلما ریپۆل لە بزووتنەوەى چەپ، گیویلمیرمۆ پانکاگینى لە دەستەى چینى نەتەوەیی نیوبورۆکراتیکەوە نووسراوە.

لە نامەکەدا هاتووە:

"بۆ ئازادی و داوا رەواکانى زیندانیانی سیاسی لە تورکیا، لە ئەرجەنتینەوە ئێمە دەمانەوێت پشتیوانیى ئینتەرناسیۆنالیستانەى خۆمان بە ئێوە رابگەیەنین.

سیاسەتى زۆردارانەى حکومەتى ئەردۆغانى دیکتاتۆر نەک تەنها گوشار و زوڵمە لەسەر گەلی کورد و لیدەرەکانى کورد، بەڵکو سیستمێکى زۆرداری و ملهوڕانەشی بەسەر گەلی تورک دا سەپاندووە.

ئێوە لە پێناو مافە دیموکراتیکەکانتاندا دەستگیرکراون و پشتیوانیتان لێدەکەین و لە دڵەوە سڵاوتان بۆ دەنێرین".

ر.م