قانوونی نوێی پۆلیس كه هه‌وڵ ده‌درێت دەربکرێت، ناڕه‌زایه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا. هاوسەرۆکانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی كوردانی ئه‌ڵمانیا (ناڤ-دەم) ده‌رباره‌ی ئەرکی نوێی هێزەکانی پۆلیس لە هه‌رێمی ڕاینی باكوور - وێستفالیا (NRW)ی ئه‌ڵمانیا، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوکردەوە. له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووە: «نزیکەی ١٠٠ ڕێکخراو، لە شاری دۆسلدۆرف ڕێپێوانێک ساز دەکەن و هه‌وڵه‌كان بۆ دەرکردنی قانوونێكی نوێ ده‌رباره‌ی ئەرکی هێزەکانی پۆلیس، شەرمەزار دەکەن.»
لە به‌یاننامه‌كه‌دا هەڵکوتانە سەر ڕێکخراو و دەزگه کوردییەکان لە ئەڵمانیا بە بیرهێنراوەتەوە و ڕاگەیەندراوە کە لە ئەڵمانیا فشار لەسەر دەزگه کوردییه دیموکراتییەکان، چالاکان، ڕێکخراوه دیموکراتییه‌كانی کۆچبەران، ڕێکخراوە شۆرشگێڕییەکانی تورکیا، مرۆڤە پێشکەوتنخوازه‌كان، شۆڕشگێڕان، دژە فاشیستەکان و ئاشتیخوازانی ئەڵمانیا زیادیان کردووە.
لە درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، ناڤ-دەم ڕایگه‌یاندووە، حکوومەتی هه‌رێمی ڕاینی باكوور - وێستفالیا، بە قانوونێكی نوێی ئەرکی هێزەکانی پۆلیس، دەیه‌وێت فشار و زۆرداری لەسەر دەزگه دیموکراتییەکان سەختتر و قورس‌تر بكات. ناڤ-ده‌م ڕایگه‌یاند: بێ ئەوەی له‌نێو ڕای گشتیدا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، دەیانەوێت قانوونێكی نوێی ئەرکی پۆلیس ڕاسته‌خۆ لە پەرلەمانی په‌سه‌ند بكه‌ن.
«دەیانەوێت ئەڵمانیا بە تەواوی بکەنە دەوڵەتێکی پۆلیسی»
هاوسەرۆکانی ناڤ-دەم دەستنیشانیان کرد کە ئەگەر ئەو قانوونه پەسەند بکرێت، زۆر ئەرک ڕادەستی هیزەکانی پۆلیس دەکرێت و بە بێ بڕیاری دادگه پۆلیس دەتوانێت دەست لە مافە دەستوورییەکان وەربدات. ناڤ-ده‌م هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه ئەرکی پشكنین و دەستوەردان لە ژیانی کەسەکان، ژیانی تایبەتی، لە ساڵی ١٩٤٥ەوە تا ئێستا لەو ئاستەدا ڕادەستی کەس نەکرابوو.
«له‌م ڕێیه‌وه دەیانەوێت ئەڵمانیا بە تەواوی بکەنه دەوڵەتێکی پۆلیسی و خه‌ڵك کۆنترۆڵ بکەن. بەگوێرەی ئەو قانوونه نوێیەی کە پلانی بۆ داده‌نرێت، هێزەکانی پۆلیس نەک تەنها زوو ده‌ستێوه‌ردان ده‌كه‌ن، بەڵکو دەتوانن پشکنینی دی ئێن ئەی بە ڕەنگی پێست، چاو و قژ بەدەست بهێنن و لە کاتی لێپرسینەوەدا بەکاری بهێنن. هەروەها ڕێگە بە هێزەکانی پۆلیس دەدرێت کە بۆمبی دەستی و هەندێک جۆری دیكه‌ی تەقەمەنی بە کاربێنن. لەبەرئەوە هاوشێوه‌ی هه‌رێمه‌كانی دیكه، له هه‌رێمی ڕاینی باكوور - وێستفالیاش دژ بە قانوونی نوێی ئەرکی هێزەکانی پۆلیس ده‌وه‌ستینه‌وه. ئێمە نامانەوێت مافە بنەڕەتییه‌كانی ملیۆنان مرۆڤ ئاستەنگ بکرێن. نابێت بە ناوی ئاسایش و سیستەمەوە، خه‌ڵك بە كۆمه‌ڵ کۆنترۆڵ بکرێت.»
«نزیکەی ١٠٠ ڕێکخراو لەدژی ئەو قانوونه نوێیە لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە»
هاوسەرۆکانی ناڤ-دەم داوایان لە حکوومەتی هه‌رێمی ڕاینی باكوور - وێستفالیا كرد كه ئەو پرۆژە قانوونه پەسەند نەکات و نەیکاتە قانوونێكی کارپێکراو.
«ڕۆژی ٧ ی تەمووز دوایین هەڵسەنگاندن لەسەر پرۆژە قانوونه نوێیەکەی تایبەت بە ئەرکی هێزه‌كانی پۆلیس لەو هه‌رێمه‌ی ئەڵمانیا دەکرێت. له‌و ڕۆژەدا نزیکەی ١٠٠ ڕێکخراو لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و خۆپیشاندانێکی گەورە ئەنجام دەدەن. داوا لە هەموو چالاک، ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکانی کۆچبەران، ڕێکخراوە شۆرشگێڕییەكانی توركیا، کەسانی پێشکەوتنخواز، شۆڕشگێڕان، دژە فاشیستەکان و ڕێکخراوە ئاشتیخوازەکانی ئەڵمانیا به‌تایبه‌تی ڕێكخراوه كوردییه دیموكراتییه‌كان دەکەین کە به هه‌موو هێزی خۆیان به‌شداری له‌و چالاكییه بكه‌ن.»
s.m