ناڤ-دەم: سبەی بە سندوقەکانی دەنگدان خۆتان لە ئاکەپە ڕزگار بکەن
ناڤ-دەم، بانگەوازی لە دەنگدەران لە ئەڵمانیا دەکات، بەفراوانی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەوانەشی ناتوانن بچن با داوای هاوکاری و ڕێنوێنی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکەن.
ناڤ-دەم، بانگەوازی لە دەنگدەران لە ئەڵمانیا دەکات، بەفراوانی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، ئەوانەشی ناتوانن بچن با داوای هاوکاری و ڕێنوێنی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکەن.
سبەینێ لە دەرەوەی وڵات، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پارلەمانی تورکیا دەست پێ دەکەن. لە سەر ئەوەش ناوەندی جڤاکی دیموکراتی لە ئەڵمانیا - ناڤ-دەم، بە لێدوانێکی نوسراو داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە مافی دەنگدانیان هەیە تا بە فراوانی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
لە دەوری هەدەپە بلۆکی دیمۆکراسی پێکهاتووە
ناڤ-دەم، سەرنج ڕادەکێشتە سەر ئەو پارت و لایەن و کەسایەتیانەی کە لە دەوری هەدەپە کۆبوونەتەوە، ئەوەش بە بلۆک و هاوپەیمانی هەرە بەرفراوانی دیموکراتی بەناو دەکات و ڕایدەگەیەنێت: " ئەوەی ئەمەی پێکهێنا و دۆخەکەی خستە سەر هێڵی ئازادیخوازی و دیموکراتی هەدەپە چیە ".
تەنها بەسەرکەوتنی هەدەپە کۆتایی بە ئاکەپە دێت
ناڤ-دەم، جەخت دەکاتەوە: " تەنها بە سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی ۲٤ حوزەیراندا دەسەڵاتداری ئاکەپە تێکدەشکێت و دەڕوات. هەر لە بەر ئەوەشە هەموو هێزە ئازادیخواز و دیموکراتەکان لە دەوری هەدەپە کۆبوونەتەوە و بلۆکی دیموکراتیان پێکهناوە ".
ئەوانەی لە ئاکەپە بێزار و بێهیوا بوون با دەنگ بە هەدەپە بدەن
ناف-دەم، ڕایدەگەیەنێت: " تەنها بلۆکی دیموکراتی دەتوانێت کۆتایی بە ڕێککەوتن و هاوپەیمانی فەشیستانەی ئاکەپە-مەهەپە بهێنێت. بۆیە هەموو ئەوانەی کە بەڕاستی خوازیاری وەها شتێکن و لە ئاکەپە بێزار و بێهیوا بوون با دەنگ بە هەدەپە بدەن "
ناف-دەم، بانگەوازی لە هەموو دامودەزگا، ڕێکخراو، ئەنجومەن، کۆمیتە و کۆمسیۆنەکان کوردان و دۆستانیان لە ئەڵمانیا دەکات، هاوکار بن لە چوونی هاوڵاتیان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان.
شایانی باسە، سبەینێ لە ۱۳ شاری ئەڵمانیا لە سەعات ۰۹:.. بەیانی تا سەعات ۲۱:..ی شەو ناوەندەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەراندا کراوە دەبن.
هـ.هـ