نوێنه‌رانی نه‌جه‌كه‌ده له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه
نوێنه‌رانی نه‌جه‌كه‌ده له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی زارلاند-ی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه و باسیان له قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه و ڕێكاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ كوردان كرد.
نوێنه‌رانی نه‌جه‌كه‌ده له‌گه‌ڵ وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی زارلاند-ی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه و باسیان له قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه و ڕێكاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ كوردان كرد.
نوێنه‌رانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دیموكرات (NCKD) له شاری زاربروكه‌ن له‌گه‌ڵ مۆنیكا باخمان وه‌زیری ته‌ندرووستی، سۆسیال و خێزان له حكوومه‌تی هه‌رێمی زارلاند كۆبوونه‌وه.
قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا
كۆبوونه‌وه‌كه له فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌رانی زارلاند به‌ڕێوه‌چوو و جگه له نوێنه‌كانی نه‌جه‌كه‌ده نوێنه‌رانی ڕێكخراوی «Aktion Dritte Welt Saar»ش ئاماده بوون. له دیداره‌كه‌دا باس له‌و كێشانه كرا كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه تووشی كوردانی ئه‌ڵمانیا ده‌بن.
پارێزه‌ر پێته‌ر نۆبێرت له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رنجی خسته سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه له ئه‌ڵمانیا و گوتی، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كارییه بووه به به‌ربه‌ست له به‌رده‌م مافی نیشته‌جێبوونی كوردان له ئه‌ڵمانیا.
دیلان ئاكدۆغان به نوێنه‌رایه‌تیی نه‌جه‌كه‌ده له زاربروكه‌ن ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ڕێكاره‌كانی كریمینالیزه‌كردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا، زمان، كولتوور و وه‌رزشی كوردان به‌ره‌و پێش ناچێت. ئاكدۆغان هێمای بۆ ئه‌وه كرد په‌كه‌كه ڕێكخستنێكی تێرۆریستی نییه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ شۆڕشی ڕۆژاڤا دژبه داعش تێكۆشانی كردووه.
ئه‌ندامی كۆمسیۆنی گه‌نجان ڕۆژبین گونه‌ش گوتی، «هه‌رچه‌نده تاكه هێز كه له دژی چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕی كردووه ئێمه‌ین، به‌ڵام هه‌موو مێدیاكان له‌م بابه‌ته‌دا هه‌ستیارن. چۆن ده‌بێت سمبوولی ئه‌و هێزانه قه‌ده‌غه بێت كه شه‌ڕی تێرۆر ده‌كه‌ن.» گونه‌ش ڕه‌خنه‌ی له حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا گرت له به‌رانبه‌ر بێده‌نگی له ئاست مانگرتنه‌كان دژبه گۆشه‌گیری.
گێرترود زێلتسه‌ر به ناوی «Aktion Dritte Welt Saar» قسه‌ی كرد و گوتی، پێویسته قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر په‌كه‌كه هه‌ڵبگیرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مۆنیكا باخمان و ڕاوێژكاره‌كه‌ی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌رباره‌ی دۆخی كوردان هه‌ستیار ده‌بن.
s.m