نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا سه‌ردانی هه‌ده‌په‌ی كرد
نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كاتی پیری له ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی كرد و ڕایگه‌یاند: «هه‌بوونی هه‌ده‌په له په‌رله‌مان خۆشحاڵمان ده‌كات.»
نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كاتی پیری له ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)ی كرد و ڕایگه‌یاند: «هه‌بوونی هه‌ده‌په له په‌رله‌مان خۆشحاڵمان ده‌كات.»
نوێنه‌ری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كاتی پیری و شاندێكی یاوه‌ری له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی هه‌ده‌په‌یان كرد و له لایه‌ن په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، ئایهان بیلگه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په و فه‌له‌كناس ئووجا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په پێشوازییان لێ كرا.
بووڵدان سوپاسی شانده‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه و گوتی: «ئێمه به سه‌ردانی ئێوه زۆر خۆشحاڵین و به گرینگی ده‌زانین، به‌تایبه‌تی له كاتێكی وه‌هادا كه فشاره‌كان له‌سه‌ر هه‌ده‌په زیادیان كردووه.»
هاوكات كاتی پیری گوتی: «هه‌ر كاتێك ئێمه بێینه توركیا سه‌ردانی پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین. هه‌ده‌په‌ش له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا سه‌ركه‌وت. هه‌بوونی هه‌ده‌په له په‌رله‌مان خۆشحاڵمان ده‌كات.»
دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له‌نێوان هه‌ده‌په و شانده‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌چوو.
s.m