بە بەشداربوونی چەندین سیاسەتمەدار، ڕووناکبیر، ئەکادیمیسیەن و هونەرمەند، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، لە ٢٠ەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، نۆزدەمین کۆنگرەی خۆی لەژێر دروشمی 'بەهێزکردنی دیالۆگ، ئاشتی نێوخۆیی' گرێ دا.
هاوسەرۆکی پەیەدە، شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆکی کەنەکە ڕەمزی کارتال-یش لەناو نوێنەرانی ٥٠ ڕێکخراو، دەزگا و ڕێکخستن بەشداری کۆنگرەکە بوون.
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی کەنەکە، زوبێر ئایدار لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆنگرەدا قسەی کرد و وتی: "لە کاتێکدا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کۆنگرەی ١٩یەمین دەبەستێت، هێرشێکی قورس لەسەر ڕۆژئاوا بەگشتی و سەرێ کانی بەتایبەتی هەیە. دەوڵەتی تورک ١٠ ڕۆژە ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات. ڕۆژەڤی یەکەمی کۆنگرەکەمان ئەوەیە. دەبێت پەیامەکانی خۆمان بۆ پشتگیریکردنیان ئاراستەی ئەوێ بکەین".
کۆنگرەکە بە قسەکانی هاوسەرۆکی پەیەدە شاهۆز حەسەن و مەلا بەختیار بەردەوامە کە بەناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەوێیە.