نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەت وتی، قوربانییەکان هەموویان مەدەنین

ڕۆبێرت کۆڵڤیڵ وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست ڕاگەیەنراوە، هێرشی سەر ڕۆژئاوا و باکووری سوریا بەردەوامە و وتی، "ئێمە بە هۆی ڕووداوەکان کە ڕاستەوخۆ خەڵکی مەدەنی دەکرێتە ئامانج، نیگەرانین."

کۆڵڤیڵ وتیشێ، "هێرشەکان بە تایبەتی لە هەرێمەکانی ژێر کۆنتڕۆلی هیزەکانی تورک و چەتەکانی ئەنجامدەدرێن.

کۆڵڤیڵ ڕایگەیاند، بە تەقەمەنی هێرش دەکرێتەو سەر خەڵکی مەدەنی، بەو هۆیەوە نیگەرانن و باسی تەقینەوە و هێرشەکانی دوای ئاگربەستی ٢٢ی تشرینی یەکەم کرد و وتی، "لە حەسەکە، ڕەقا و حەلەب هێرشەکان بەرامبەر بازار و شوێنی بازرگانی ئەنجام دەدرێن.

ناوبراو باسی ئەوەشی کرد، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لە باکوور و ڕۆژهەڵات سوریا هێرش هەیە و شەڕ بەردەوامە.و وتی، " لە ٢ی کانونی یەکەمدا ١٠ هاوڵاتی مەدەنی کە ٨ کەسیان منداڵ بوون لە شاری تەل ڕەفعەت لە لایەن گروپەکانی سەر بە تورکیا کوژران و ١٢ کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرا، قوربانیان هەموویان خەڵکی مەدەنی عەفرینن و ئەوانەی کە کوژران تەمەنیان لەنێوان ٣ بۆ ١٥ ساڵان دا بووە.

ف.ق