نەرویجییەکان داوادەکەن کە٢٠ی کانوونی دوویەم بکرێتە ڕۆژی جیهانی عەفرین
ژمارەیەک لە رێکخراوە وسەندیکاکانی شاری ئۆسلۆی نەرویج داوایانکرد کە ٢٠ی کانوونی دوویەم/٣٠ی بەفرانبار وەک ڕۆژی جیهانی عەفرین ناوی لێبکرێت.
ژمارەیەک لە رێکخراوە وسەندیکاکانی شاری ئۆسلۆی نەرویج داوایانکرد کە ٢٠ی کانوونی دوویەم/٣٠ی بەفرانبار وەک ڕۆژی جیهانی عەفرین ناوی لێبکرێت.
لەشاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکان داوایانکرد کە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دوویەم بکرێتە ڕۆژی جیهانی عەفرین.
ئیرلێنگ فولڤورد نووسەرو سیاسەتمەدارو دۆستی کورد و تۆرد ڤیکتۆرچالاکی نەرویجی بە ناوی ڕێکخراوەکانی ئۆسلۆ لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد-ی ئۆسلۆ ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەدا وەبیرهێنرایەوە، هەرێمی عەفرینی سووریا پیش هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیا ، هەرێمێکی ئارام بوو و وترا ،" زۆربەی دانیشتووانەکەی عەفرین کوردن. بەشێک لە عەرەب وتورکەمانەکانی سووریا بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سووریاوە پەنایان بۆعەفرین بردبوو.
دەسەڵاتە خۆسەرییەکەی عەفرین، سەرەڕای ئەوەی کە خۆی نەخستە ناوشەڕی ناوخۆیی سووریاوە، بەشداری ناو فیدراسیۆنی دیموکراتیکی باکووری سووریا بوو. ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەوەی کە سیستمە دیموکراتیک و فرەلایەنەکەی باکووری سووریا تێک بشکێنێت، بەئاشکرا بەشداری شەڕی سووریا بوو.
دوای ئەوەی کە تورکیا دەستی بەهێرشی داگیرکردنی عەفرین کرد، سەرەڕای دانیشتوانی عەفرین ئەو پەنابەرانەی شوێنەکانی تری سووریا کە بەهۆی شەڕەوە پەنایان بۆعەفرین بردبوو بەناچاری جارێکی تر کۆچبەربوون."
لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا دووپات کرایەوە کە هێرش بۆسەرعەفرین بەپێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە و پێشێلکردنی سەروەری خاکی سووریایە و وترا،" عەفرین ئیستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە. ئێمە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وەڵاتانی ئەندامی دەکەین کە فشاربخەنەسەر دەوڵەتی تورکیا کە هەرچی زووترە لەخاکی عەفرین پاشەکشێ بکات.
هەربۆیە ئێمە داوا لە پارت ولائەنەسیاسییەکان، سەندیکا و ڕێکخراوەکان دەکەین کە ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دوویەم/٣٠ی بەفرانبار وەک ڕۆژی جیهانی عەفرین بناسن وهاوکاری بکەن بۆناساندنی ئەمڕۆژە."
ک-ش