نەزیرە گاڤریە لە پەرلەمانی سوێد بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد

هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرەی رۆژئاوا نەزیرە گاڤریە بەشداری کۆبونەوەیەکی پارلەمانتارانی حزبە سیاسییەکانی کرد و لەبارەی هێرشی قڕکەر و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لێدوانێکی دا.

نەزیرە گاڤریە، هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرەی رۆژئاوا، بۆ دیداری دیبلۆماسی لە ئەوروپا گەشتێکی دەستپێکردووە، لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا، سەردانی پەرلەمانی سوێدی کرد و لەبارەی هێرشی قڕکەر و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و رووداوەکانی ئەم دواییەی باکوری سوریا زانیاری دایە پەرلەمانتاران. هەروەها وەڵامی پرسیارکانی دایەوە کە ئاراستەی کران.

لە کۆبوونەوەکە کە ١١ پەرەمانتاری پارتە سیاسییەکان ئامادەی بوون، سەرەتا پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کریستیانەکان لارس ئاداکتووسۆن قسەی کرد.

نەزیرە گاڤریە تیشکی خستە سەر گوشار و کۆچپێکردنی بەزۆری خەڵک و وتی: "لە دەستپێکی شەڕەکەوە ئاسوری-سریانی کە لە ١٣% دانیشتوانی سوریا پێکدەهێنن، بۆ ئەوەی خۆیان لە هێرشەکان بپارێزن، ناچار بوون ئاوارە بن".

ئەوەی سەد ساڵ لەمەوبەر نەیانتوانی، ئێستا دەیانەوێت بیکەن

گاڤریە باسی لەوەش کرد دوای قڕکردنی سەیفۆ بەولاوە، ئاسووری-سریانەکانی ئاوارە بوون لە قامیشلۆ، حەسەکە، عامودێ، دربێسی، خابور و تەل تەمر نیشتەجێ بوون و ژیانێکی ئاساییان پێکەوەنا. گاڤریە ئەوەشی راگەیاند کە دەوڵەتی تورک لەو ناوچانە دەستی بە هێرشێکی قورس کردووە و وتی: "بە ئاشکرا دەیانەوێت دیمۆگرافی ناوچەکە بگۆرن. دەیانەوێت ئەوەی سەد ساڵ لەمەوبەر بە قڕکردن بۆیان نەچووەتە سەر، ئێستا جێبەجێی بکەن. لە دوا ژینگەمان کە لێی دەژین، دەیانەوێت پاکتاوی ئەتنیکی بکەن." گاڤریە ئەوەشی وت کە ئەوەی زۆرتر پشتگوێ دەخرێن، ئاسور و سریانین کە ناتوانن دەنگەکانیان بگەینن.

هێزی هاوبەشی پێکهاتەکان داعشیان لەناوبرد

گاڤریە تیشکی خستە سەر هێزەکانی خۆیان وتی: "ئێمە بە هێزەکانمان سەربەرزین. بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکان و رێکخستنە چەکدارەکانی کورد یەپەگە/یەپەژە، رێکخستنی چەکداری ئاسوری-سریانی و ئەنجومەنی سەربازی سریانیان و رێکخستە چەکدارەکانی عەرەب، بە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان دروست کرد، چەتەکانی داعش و خەلیفەکەیان لە ناوچەکە لەناوبرد.

لە کاتێکدا کە قەسەدە دڕندەترین رێکخراوی جیهان کە داعش بوو لەناویبرد، هەروەها ئاسایشی لە سێیەکی خاکی سوریا سەقامگیر کرد، چاوەڕوانی ئەوە بوو چارەسەرییەک بکرێت، بە بریاری کشانەوەی سوپای ئەمریکا دەوڵەتی تورک لە باکوری سوریا دەستی بەهێرشکردن کرد".

'بەرنامەی نوێ بۆ قڕکردن هەیە'

گاڤریە تیشکی خست سەر ئەوەی کە تورکیا، ناوچە ئاسوری نشینەکانی دەکاتە ئامانج و وتی: "ئەو هەڕەشەیە لەدژی هەبوونی ئێمەیە. بەرنامەی نوێی قڕکردن هەیە. دەیانەوێت کەمەنەتەوەکان لەو ناوچەیە لەناو ببەن و پاکتاوی ئەتنیکی ئەنجام بدەن. داواکاریی لە هەموو حزبە سیاسییەکان دەکەین کە لە دژی داگیرکەریی تورک ببنە خاوەن هەڵوێست بۆ پاراستنی مافی کەمەنەتەوەکان و لە پشتیوانیدا بن".

دواتر گاڤریە وەڵامی پرسیارەکانی پەرلەمانتارانی دایەوە.

ف.ق